6 ئامۆژگاری تایبه‌ت به نانخواردنی رۆژانه
K24 – هه‌ولێر:
له پێناو پاراستنی ته‌ندروستی خۆت و دروستكردنی به‌رگرییه‌كی باش بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كان، پێویسته به دروستی ژه‌مه‌كانی خۆراك رێك بخه‌ین، ئه‌میش له رێگه‌ی نه‌خشه‌یه‌كی ته‌ندروست، به‌تایبه‌ت نه‌گاته ئه‌و حاڵه‌ته‌ی دووچاری برسێتی زۆر و دابه‌زاندنی شه‌كره و نه‌مانی هاوسه‌نگی ببینه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی به‌شی ته‌ندروستی رۆژنامه‌ی (شه‌رق ئه‌وسه‌ت) كه پشتی به سه‌رچاوه‌كانی خۆراكی ( ئیكلینكی) به‌ستووه، 6 ئامۆژگاری بۆ مرۆڤ باسكراوه، پێوه‌ی ده‌توانێت هاوسه‌نگی ته‌ندروستی خۆی بپارێزێت.
ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م: نێوانی هه‌ر ژه‌مێك نانخواردن، 5 بۆ 6 كاتژمێر بێت
له‌كاتی هه‌ڵبژاردنی 3 ژه‌می نانخواردنی رۆژانه، پێویسته له نێوانیان مه‌ودای 5 تا 6 كاتژمێر هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی هۆرمۆنه‌كان و شه‌كر و په‌ستانی خوێن جێگیر بن.
دووه‌م: هه‌بوونی ژه‌مه خۆراكی بچووك به درێژایی رۆژ
جگه له ژه‌مه سه‌ره‌كییه‌كانی خواردنی رۆژانه، بۆ ده‌ستكه‌وتنی وزه‌ی به‌رده‌وام، مرۆڤ ده‌توانێت له‌ماوه‌ی هه‌ر 3 كاتژمێر جارێك، ژه‌مێكی سووكی نان بخوات، تا ئه‌و ئاسته‌ی بگاته 6 ژه‌م له یه‌ك رۆژدا.
سێیه‌م: پێش دوو كاتژمێر له نووستن، پێویسته ده‌ست له خواردن هه‌ڵبگیرێت
ئه‌گه‌ر شه‌و دره‌نگ ژه‌مه نانێكت خوارد و دواتر خه‌وتی، كۆئه‌ندامی هه‌رس به هێوری كار ده‌كات و خواردنه‌كان به ته‌ندروستی هه‌رس نابن، مرۆڤ تووشی نه‌خۆشی قه‌ڵه‌وی ده‌كات، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر پێش دوو كاتژمێر ده‌ستت له نانخواردن هه‌ڵگرت، خه‌وێكی خۆشت ده‌بێت.
چواره‌م: ئه‌گه‌ر توانای نانخواردنت نه‌بوو، 6 كاتژمێر جارێك ژه‌مێكی سووك هه‌ڵبژێره
ئه‌گه‌ر نه‌توانی ژه‌می ئاسایی بخۆیت، وا پێویست ده‌كات 6 كاتژمێر جارێك ژه‌مێكی سووك نان بخۆیت، تاوه‌كو بتوانیت كاره‌كانی رۆژانه رایی بكه‌ی و به‌رده‌وام هه‌ست به برسییه‌تی نه‌كه‌ی، به پێچه‌وانه‌وه دووچاره‌ی نه‌خۆشی شه‌كره و زامی گه‌ده ده‌بیته‌وه.
پێنجه‌م: ماوه‌یه‌ك دیاری بكه تاوه‌كو به یه‌كجاره‌كی ده‌ست له‌نانخواردن هه‌ڵبگریت
ئه‌گه‌ر له‌و كه‌سانه‌یت جگه له ژه‌مه‌كان به‌رده‌وام ده‌بیت له خواردنی چه‌ره‌سات، بسكیت، چای، شیر، شه‌ربه‌ت، نسكافێ، میوه و جۆره‌ها خۆراكی دیكه، وا پێویست ده‌كات ماوه‌یه‌ك دیاری بكه‌یت ده‌ست له‌خواردن هه‌ڵبگریت، باشترین كاتیش بۆ ئه‌مه نێوانی شه‌و تا به‌یانییه.
شه‌شه‌م: له‌كاتی هه‌ڵسان له‌خه‌و پێویسته له‌ماوه‌ی كاتژمێرێك نانی به‌یانی بخۆیت و دوای نه‌خه‌ی
پزیشكان نانی به‌یانییان به باشترین ژه‌مه خۆراكی رۆژانه ئه‌ژمار كردووه، چونكه مرۆڤ درێژترین ماوه ده‌خه‌وێت و گه‌ده‌ی له هه‌رسكردن ده‌وه‌ستێت، بۆیه له‌كاتی هه‌ڵسان له‌خه‌و گه‌ده چالاكتر ده‌بێت چونكه به‌تاڵه.