وێنه‌ی ئاسمانی هه‌رێم له رێگه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كان ببینه
K24 – ھەولێر
بەگوێرەى نوێترین وێنەى مانگە دەستکردەکان، ده‌رده‌كه‌وێت ئاسمانى هەرێم ئەمشەو بەهەور داپۆشراوه.
پێشبینییه‌كانی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان به‌مشێوه‌یه‌یه، كه حاڵەتێکى خێرای (كورتخايه‌ن) بارانبارین له ئارادایه، لە رۆژئاوای هەرێمی كوردستانه‌وه دەستپێدەکات پاشان بەره‌و رۆژهەڵات و ناوچەکانى کەرکووک و گەرمیان به‌رده‌وام ده‌بێت.
كه‌شناسی هه‌رێم راشیگه‌یاند، بەفر لە ناوچە شاخاوییەکانی هه‌رێمی كوردستان دەبارێت، ئەگەری دروستبوونى تەمومژ لە ناوچەى جیاوازه‌كاندا هه‌یه، جیا له‌وه‌ش ئه‌گه‌رى به‌فربارين له به‌شێك له قه‌زاو ناحيیه‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى و راپه‌ڕين له‌كاته‌كانى دواى نيوه‌شه‌و تا به‌ره‌به‌يانى هه‌یه.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە ئاسمان هەور دەبێت، لە کاتەکانی بەیانی زوودا لەسەر لووتکەی چیا بەرزەکان لە کاتەکانی بەیانی ئەگەری بەفربارین هەیە.