له خۆپیشاندانی هه‌نگه‌وانان 7 پۆلیس بریندار بوون
K24 - هه‌ولێر:
له وڵاتی چیلی به‌هۆی وشكه ساڵییه‌وه ژماره‌ی گوڵ كه‌می كردووه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر به‌رهه‌می هه‌نگوێن كردووه، بۆیه ژماره‌یه‌ك هه‌نگه‌وان له‌به‌رده‌م كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجام دا، به‌ڵام له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه رووبه‌ڕووی راوه‌دوونان و ده‌ستگیركردن بوونه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ڕی "9news" بڵاویكرده‌وه، كاتێك پۆلیسه‌كان داوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ "سباستیان پنیرا"، سه‌رۆكی چیلی كردووه، داواكه ره‌تكراوه‌ته‌وه و خۆپیشانده‌رانیش رازی نه‌بوون به‌رده‌م كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی به‌جێبهێڵن، بۆیه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه راونراون و هه‌وڵی ده‌ستگیركردنیان دراوه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس خه‌ریكی راونانی خۆپیشانده‌ران بووه، هێرشی پێچه‌وانه ده‌ستی پێكردووه و زیاتر 10 هه‌زار هه‌نگ پۆلیسه‌كانیان راوناوه.
شه‌ڕی پۆلیس و هه‌نگ ده‌ستی پێكردووه، به‌هۆیه‌وه 7 ئه‌فسه‌ری پۆلیس برینداربوون و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون و 4 هه‌نگه‌وانیش ده‌ستگیركراون.
Four beekeepers were detained after protesting in front of Chile's presidential palace in Santiago, according to local officials, with seven police officers stung during the demonstrations https://t.co/ZyXjT5Dxkn pic.twitter.com/yZuOIgLrBr
— Ashrf Ben Ali Ⓜ️ (@AshrfSben) January 4, 2022