عێراق یادی دامه‌زراندنی سوپاكه‌ی ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
6ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2022، یادی 101 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی سوپای عێراقه، له‌و رۆژه له ساڵی 1921 له‌سه‌رده‌می مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی یه‌كه‌م دامه‌زرا.
سه‌رچاوه مێژووییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، یه‌كه‌م یه‌كه‌ی سه‌ربازی سوپای عێراقی له‌سه‌رده‌می ئینتیدابی به‌ریتانی دامه‌زراوه، كاتێك فه‌ریق جه‌عفه‌ر عه‌سكه‌ری سه‌ركردایه‌تی ئه‌و سوپایه‌ی ده‌كرد.
یه‌كه‌مین فیرقه‌ی سه‌ربازی پیاده له دیوانییه، پاشان له كه‌ركووك دامه‌زرا، دوای ئه‌مه هێزی ئاسمانی له‌ساڵی 1931 و پاشان هێزی ده‌ریایی له 1937 كه سه‌ر به سوپای عێراقی بوون، دامه‌زران.
یه‌كه‌مین شه‌ڕیش ئه‌و سوپایه هه‌ڵگیرساندبێت، ساڵی 1941 دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌ریتانی بوو، دوای ئه‌مه سوپای عێراق خه‌ریكی كوده‌تا و شه‌ڕه ناوخۆییه‌كان بوو، كاتێك جه‌نگی ئێران – عێراق كۆتایی پێهات، ژماره‌ی سه‌ربازانی سوپای عێراق گه‌یشته 1 ملیۆن سه‌رباز، بووه چواره‌مین سوپا له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا.
دوای هێرشی سوپای عێراق بۆ سه‌ر كوه‌یت و دروستبوونی جه‌نگه‌كانی كه‌نداو، كه‌وته قۆناغی لاوازبوون و راكردنی سه‌ربازه‌كانی له ترسی هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، تا كه‌وتنی عێراق و سوپاكه‌ی له 2003، پۆڵ بریمه‌ر یه‌كه‌مین حاكمی ئه‌مه‌ریكی عێراق، سوپای عێراقی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
سه‌رچاوه مێژووییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن خه‌ڵك به‌ر له ساڵی 1963 به خۆبه‌خشییه‌وه ده‌چوونه ریزی سوپای عێراق، دوای ئه‌م ساڵه و كووده‌تای به‌عسییه‌كان، بووه شێوازی زۆره‌ملێیی.
چه‌كی ئه‌و سوپایه بریتی بوون له چه‌كی رووسی و چینی، به‌شێكیشیی له ناوه‌خۆی عێراق دروست ده‌كران.
سوپای عێراق كاریگه‌ری هه‌بوو بۆ سه‌ر كپكردنه‌وه‌ی شۆڕشه‌كانی ناوخۆی نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌كانی ئه‌م وڵاته، به‌تایبه‌ت وه‌ستانه‌وه‌ی ئه‌و سوپایه له‌به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد و كیمیاباران و ئه‌نفالكردنیان، هه‌ر بۆیه كورد ساڵانه نایه‌وێت یادی ئه‌و سوپایه بكاته‌وه.
كه‌سایه‌تی سه‌ربازی كوردی جه‌عفه‌ر عه‌سكه‌ری سوپای عێراقی پێكهێنا، دواجار له 2003 دووباره له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ی كورده‌وه ئه‌و سوپایه رێكخرایه‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا كورد ترسی له به‌هێزبوونی سوپای عێراق له هه‌موو قۆناغه‌كاندا هه‌بووه، چونكه به‌رده‌وام له‌كاتی به‌هێزبوونی ئه‌م سوپایه مه‌ترسی هێرشكردنه سه‌ر پێكهاته‌كان له ئارادایه.