له به‌رازیل یه‌كه‌م حاڵه‌تی مردن به ئۆمیكرۆن تۆمار كرا

K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی به‌رازیل رایگه‌یاند، هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 68 ساڵی وڵاته‌كه‌ی به په‌تای گۆڕاوی ئۆمیكرۆن كۆچی دواییكردووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیای ئه‌و وڵاته، هاووڵاتییه‌كه سێ جار ڤاكسینی دژ به كۆرۆنای وه‌رگرتووه.
روونیشكراوه‌ته‌وه، ئه‌و هاووڵاتییه نه‌خۆشی درێژخایه‌نی فشاری خوێن و هه‌وكردنی سینگی هه‌بووه.
مردنی حاڵه‌تێكی تووشبوو به ئۆمیكرۆن له كاتێكدایه، دوێنێ وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، 5 حاڵه‌تی په‌تا نوێیه‌كه له دهۆك تۆمار كراون.
هاوكات، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا نیگه‌رانی خۆی بۆ ده‌ركه‌وتنی ئۆمیكرۆن له هه‌رێم ده‌ربڕی و داوای له هاووڵاتیان كرد، رێكاره‌كانی خۆپارێزی بگرنه به‌ر و ڤاكسین وه‌ربگرن.