هادی عامری سوپاسی شاندی پارتی و یەکێتی دەکات

شاندی هاوبەشی پارتی و یەکێتی لەگەڵ نوری مالیکی لە کۆبوونەوەدان
کۆبوونەوەی شاندی پارتی و یەکێتی لەگەڵ هادی عامری - 7/1/2022 - بەغدا
کۆبوونەوەی شاندی پارتی و یەکێتی لەگەڵ هادی عامری - 7/1/2022 - بەغدا

K24 – بەغدا

هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح لە کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی پارتی و یەکێتی سوپاسی کردون، کە دەیانەوێت ناو ماڵی شیعە یەکگرتووبێت. کەمێک لەمەوبەریش کۆبوونەوەی شاندی پارتی و یەکێتی لەگەڵ نوری مالیکی دەستیپێکرد.

کەریم غەبان، سەرکردە لە هاوپەیمانی فەتح چەند زانیارییەکی نێو کۆبوونەوەی شاندی پارتی و یەکێتی لەگەڵ هادی عامری بۆ پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا خستووەتەڕوو، ئاماژەی بەوەکردووە: "لە کۆبوونەوەکەدا هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح سوپاسی شاندی پارتی و یەکێتی کردووە، بۆ ئەوەی حکومەتی عێراق هاوشێوەی کابینەی رابردوو شکست نەهێنێت".

شاندی هاوبەشی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی هۆشیار زیباری و عیماد ئەحمەد دوێنێ گەیشتە بەغدا و لەگەڵ هەر یەک لە ره‌وتی سه‌در،و هه‌ردوو لایه‌نی ته‌قه‌دوم به‌ سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د حه‌لبووسی و عه‌زم به‌ سه‌رۆكایه‌تی خه‌میس خه‌نجه‌ر و هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح کۆبوونەوە.

کەمێک پێش ئێستاش کۆبوونەوەی نێوان شاندی پارتی و یەکێتی لەگەڵ نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە بەغدا دەستیپێکرد.

کۆبوونەوەی شاندی پارتی و یەکێتی لەگەڵ نوری مالیکی - 8/1/2022 - بەغدا
کۆبوونەوەی شاندی پارتی و یەکێتی لەگەڵ نوری مالیکی - 8/1/2022 - بەغدا

بڕیارە سبەی یەکشەممە 9/1/2022، یەکەم کۆبوونەوەی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بکرێت، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک و دوو جێگری سەرۆکی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێن.