ئاگرێك نیو سه‌ده‌یه نه‌كوژاوه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئاگرێكی چاڵێك له توركمانستان ماوه‌ی زیاتر له 50 ساڵه نه‌كوژاوه‌ته‌وه، خه‌ڵكی ناوچه‌كه ناویان ناوه، "ده‌رگای دۆزه‌خ"، تا ئێستاش بڵێسه‌ی ئاگره‌كه به‌رده‌وامه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی سوڤیه‌ت له ساڵی 1971 گڕیان له چاڵێك به‌ردا، كه گازی سرووستی لێوه ده‌رده‌هات، پێیانوابووه ئاگره ته‌نیا هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام تا ئێستا گڕی ئاگره‌كه له دووره‌وه هه‌ر دیاره و نه‌كوژاوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "توركمان پۆرتاڵ"، له ناوه‌ڕاستی بیابان له توركمانستان چاڵێك به قووڵی 20 مه‌تر و پانتایی 70 مه‌تر داڕما، ئه‌ویش له ئه‌نجامی ده‌ردانی گازی سرووستی، ئه‌و كات (ساڵی 1971)، ده‌سه‌ڵاتداران له‌به‌ر بۆنه‌كه‌ی، ئاگرێكیان له چاڵه‌كه به‌رداوه، وایانزانیوه ئاگره‌كه هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت و ده‌كوژێته‌وه، به‌ڵام ئاگره‌كه تا ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه.
به گوێره‌ی ئاژانسی فرانس پرێس، چاڵه ئاگرینه‌كه، كه به ده‌رگای دۆزه‌خ ناسراوه، 260 كلیۆمه‌تر له "عه‌شقئاباد"ی پایته‌ختی توركمانستانه‌وه دووره، دیمه‌نێكی سه‌یری درووست كردووه، بووته شوێنێكی گه‌شتیاری، به‌ڵام "قه‌ره‌قۆنلی بێردی محه‌مه‌دۆڤ"، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته به‌نیازه ئاگره‌كه بكوژێنێته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، محه‌مه‌دۆڤ پێوایه ئه‌م ئاگره ده‌ستكردی مرۆڤه و نابێت به‌رده‌وام بێت، له‌بری ئه‌وه ده‌بێت سوود له گازه‌كه‌ی وه‌ربگیرێت و بۆ گوزه‌رانی دانیشتوانی وڵاته‌كه‌ی به‌كاربێت.
A fiery crater has been burning in the Karakum Desert since 1971. 🔥
— StanceGrounded (@_SJPeace_) March 25, 2021
Though technically called the Darvaza gas crater, locals know the crater as “The Gates of Hell.” Its fiery glow can be seen for miles around.
(Via IG: Discoverearth) pic.twitter.com/2zl37lNaX4