ئاگادارییەک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

سەرجەم یەکە سەربازییەکانی سەربە وەزارەتەکە ئاگادار دەکاتەوە
وەزارەتی پێشمەرگە - ھەولێر
وەزارەتی پێشمەرگە - ھەولێر

K24 - هەولێر:

وەزارەتی پێشمەرگە سەرجەم یەکە سەربازییەکانی ئاگادار دەکاتەوە، لیستی ناوی ئەو کەسانە ئامادە بکەن کە ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرنەگرتووە.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پزیشکی وەزارەتی پێشمەرگە، سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و یەکە سەربازییەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە ئاگادارکردەوە، لەماوەی یەك رۆژدا لیستی ناوی ئەو کەسانە ئامادە بکەن، کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە.

بو گوێرەی راگەیەندراوەکە، دوا مۆڵەت بۆ وەرگرتنی ڤاکسین 20ـی کانوونی دووەم/یەنایری 2022ـە، لەم بەروارە بەدواوە، هەرکەسێک ڤاکسینی وەرنەگرتبێت، رێکاری یاساییان لەگەڵ دەکرێت.

هەروەها ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی و یەکە سەربازییەکان کراوەتەوە، هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پزیشکی بکەن، تا لە وەرگرتنی ڤاکسین ئاسانکارییان بۆ بکرێت.

پێشمەرگەیەک لەکاتی وەرگرتنی ڤاکسین
پێشمەرگەیەک لەکاتی وەرگرتنی ڤاکسین

 

H.H