وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی شه‌پۆلی چواره‌می كۆرۆنای راگه‌یاند
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (12ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2022) رایگه‌یاند، شه‌پۆلی چواره‌می كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكردووه و ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا روو له زیادبوونه.
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، سەرەتای شەپۆلی چوارەم بەهێز و خێرا لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا و زنجیرەی گۆڕاوی ئۆمیکڕۆن دەستیپێکردووە.
سامان به‌رزنجی گوتی: "پێویستە رێكارەكانی خۆپارێزی كەسی زیاتر بكرێت، هاووڵاتییان ئاگاداری خۆیان و خانەوادە و منداڵەكانیان بن، گرنگترین رێكار وەرگرتنی ڤاكسینە لەگەڵ دانانی ماسك و دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵغ".
گوتیشی: "لەكاتی بوونی نیشانەكانی نەخۆشیەکە پێویستە سەردانی سەنتەرەكانی پشكنین و سەنتەرەکانی كۆرۆنا بكەن".
به گوێره‌ی ئه‌و ئاماره‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له چه‌ند رۆژی رابردوو بڵاویكرده‌وه‌ته‌وه، ژماره‌تی تووشبووانی كۆرۆنا رۆژ به‌رۆژ زیاتر بووه، له‌گه‌ڵ ته‌شه‌نه‌كردنی گۆڕاوی كۆرۆنا له جۆری ئۆمیكرۆن، له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان رێژه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه زیادی كردووه.