هه‌ڵاتنی گه‌وره له چین-یش روویدا
K24 - هه‌ولێر:
دانیشتووانی شارێكی له چین به بینینی نزیكه‌ی 100 وشترمرخ (وشترمل - نه‌عامه) تاساون، كه له یه‌كێك كێڵگه‌كانی به‌خێوكردنی په‌له‌وه‌ر ریانكردووه و له شه‌قامه‌كاندا ده‌سووڕانه‌وه.
رۆژنامه‌ی "تایمز"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆری وشترمرخ توانیویانه له كێڵگه‌یه‌كی به‌خێوكردنی په‌له‌وه‌ر به‌ربه‌ست و ته‌لبه‌نده‌كان ببڕن و رابكه‌ن، كه له شه‌قامه‌كانی شاری شانگزۆ بینراون و به خێرای 70 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێك رایانده‌كرد.
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵی "CGTN"ی چین، هه‌ڵاتنی وشترمرخه‌كان و سووڕانه‌وه‌یان له شه‌قامه‌كان هاتووچۆی په‌كنه‌خستووه و رێگه‌كان سه‌لامه‌ت بوون و هیچ رووداوێكیش رووینه‌داوه.
دانیشتووانی شاره‌كه، سه‌ریان له‌و هه‌موو وشترمرخه سوڕماوه، بۆیه له چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان سه‌رسوڕمانی خۆیان بۆ ئه‌و باڵندارنه ده‌ربڕیوه، كه كێشی هه‌ندێكیان ده‌گاته 140 كیلۆگرام.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵاتنی گه‌وره‌ی وشترمرخه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگی دایه‌وه، خاوه‌نه‌كه‌ی "چونگ" پێی زانیوه و داوای هاوكاری له پۆلیس دانیشتووانی ناوچه‌كه كردووه، تا وشترمرخه‌كانی بۆ بگه‌ڕێننه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ره‌نگه یه‌كێك له كارمه‌نده‌كان دره‌نگانی شه‌و بیری چووبێت ده‌رگای كێڵگه‌كه دابخات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، داوام له خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵاتدارانیش كردووه، هاوكاریم بكه‌ن، هه‌ر كه‌سێك وشترمرخه‌كانم بۆ بدۆزێته‌وه، پاداشتی ده‌كه‌م، دوای ئه‌وه زیاتر له 60 مشترمرخم گه‌ڕانده‌وه، به‌ڵام هێشتا 30 وشترمرخی دیكه نادیاره و ده‌ستم پێینه‌گیشووه‌ته‌وه.
خاوه‌نی وشترمرخه‌كان ئاشكرای كرد، له‌و كێڵگه‌كه‌یدا 300 وشترمرخی تا ته‌مه‌نی 5 ساڵ بۆ گۆشته‌كه‌ی به‌خێو ده‌كات، كه نرخی هه‌ریه‌كێكی زیاتر له 300 دۆلاره.
Watch: Escaped ostriches dash for freedom through Chinese city
— The Times (@thetimes) January 10, 2022
The birds dodged electricity masts and other obstacles in unison as they ran through the southern city of Chongzeo at speeds of up to 45mph
Read more: https://t.co/j8HrSAh1lh pic.twitter.com/Yoo5ebVUCa