باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا: هێرشه مووشه‌كییه‌كان ده‌ستدرێژین بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری عێراق
K24 – هه‌ولێر:
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایگه‌یاند، ئه‌و هێرشه مووشه‌كیانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه، ده‌ستدرێژین بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری عێراق.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا رووبه‌ڕووی هێرشێك بووه‌وه له لایه‌ن ئه‌و گرووپه تیرۆریستیانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئاسایشی عێراق و سه‌روه‌ری و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی له‌بار به‌رن.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئه‌و هێرشانه ته‌نیا ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر دامه‌زراوه دیپلۆماتییه‌كان نین، به‌ڵكو ده‌ستدرێژین بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری خودی عێراق.
ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه، دوای ئه‌وه هات، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ی دۆره‌ی باشووری به‌غدا، سێ مووشه‌ك ئاراسته‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌ی سه‌وز كران.
سیستمی به‌رگری ئاسمانی "سی رام"ی سه‌ر به باڵیۆزخانه‌كه توانی سێ مووشه‌كه‌كه له ئاسمان بته‌قێننه‌وه، به‌ر له‌وه‌ی بگه‌نه زه‌وی و زیان به باڵیۆزخانه‌كه بگه‌یه‌نن.
له‌و باره‌یه‌وه، شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق، بڵاویكرده‌وه، له ئاكامی ئه‌و په‌لاماره، منداڵێك و ئافره‌تێك له ناوچه‌ی سه‌وز بریندار بوونه.
هاوكات زیان به به‌شێك له ئۆتۆمبێل و سامانی هاووڵاتیان كه‌وتووه به هۆی ئه‌و پارچه وردانه‌ی له ئاكامی ته‌قاندنه‌وه‌ی مووشه‌كه‌كان له ئاسمان كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
ئه‌مه یه‌كه‌م هێرشی مووشه‌كییه له ساڵی نوێ‌دا بكرێته سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا.