نەتەوە یەکگرتووەکان: دۆخی رۆژئاوا خراپه
K24- ههولێر:
نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، دۆخی مرۆیی رۆژئاوای کوردستان جێگەی قبووڵکردن نییە.
لە راگەیاندراوێکی هاوبەشدا، هەماهەنكاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی و هەماهەنگکاری هەرێمی بۆ کاروباری مرۆیی لە سووریا رایانگەیاند، دۆخی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا نا ئارامە و ئەمه جێگەی قبووڵکردن نییە.
راگهیهندراوه هاوبهشهكه ئاماژهی بهوه كرد، دەبێت لایەنە پەیوەندیدارەکان لەو بەشەی سووریا رێكکاری ئەمنی گونجاو بگرنەبەر.
راگهیهندراوهكه ئاماژەی بەوەش کردووە، نیگەرانن لە کوژرانی کارمەندێکی تەندروستی لە کەمپی هۆل و داوادەکەن دۆخی ئەمنی سەقامگیر بکرێت، لەپێناو بەردەوامی بەردەوامیدان بە گەیاندنی هاوکاری مرۆیی.
بەگوێرەی ئامارەکان. ساڵی رابردوو 90 کەس لە کەمپی هۆل کوژراون کە لەنێویاندا ژن و منداڵ هەن.