پێشکەشکارێکی کوردستان24 خەڵاتی رێزلێنان و کەسایەتی ساڵ لەسەر ئاستی عێراق وەرده‌گرێت

"ئه‌و خه‌ڵاته‌ به‌هۆی جوڵاندنی کەیسەکانی بەرنامەی بنکۆڵ و ئەو هێرشه‌ی لە کاتی یەکێک لە بەدواداچوونەکانمان لە بەغدا کرایە سەرمان، پێمان دراوە"
كاروان ره‌حمان، پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی بنكۆڵ خه‌ڵاتی كه‌سایه‌تی ساڵی پێبه‌خشرا
كاروان ره‌حمان، پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی بنكۆڵ خه‌ڵاتی كه‌سایه‌تی ساڵی پێبه‌خشرا

K24 - هه‌ولێر:

ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی لە لایەن (یانەی باڵوێزی مرۆیی و ئاشتی نێودەوڵەتی) بۆ ساڵی دووەم لەسەر یەک خەڵاتی رێزلێنان وەک یەکێک لە دیارترین کەسایەتی ساڵ درا بە کاروان رەحمان، رۆژنامەوانی بنکۆڵکاری لە کەناڵی کوردستان24 لەسەر ئاستی عێراق پێدرا.

سه‌یف عوبه‌یدی، سه‌رپه‌رشتیاری فێستیڤاڵه‌كه‌ بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، خه‌ڵاته‌كان بۆ ئه‌و رێكخراوه‌ مرۆیی و رۆژنامه‌نووس و میدیاكارانه‌یه‌، كه‌ له‌ ساڵی 2021 كاری مرۆییانه‌یان ئه‌نجام داوه‌، بۆیه‌ 250 کەسایەتی جیاواز لە هەموو چین و توێژەکان دیاری کرابوون و خەڵاتیان پێدراوه‌.

"ئەو خەڵاتە لە پای جوڵاندنی کەیسەکانی بەرنامەی بنکۆڵ و ئەو هێرش و پەلامارەی رۆژی 19-10-2021 لە کاتی یەکێک لە بەدواداچوونەکانمان لە بەغدا کرایە سەرمان، پێمان دراوە"

کاروان رەحمان، پرۆدیوسەر و پێشکەشکاری پڕۆگرامی بنکۆڵ، کە هەفتانە پێشکەش دەکرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، "ئەو خەڵاتە بۆ تەواوی ستافی کوردستان24ـە هەروەک لە پای جوڵاندنی کەیسەکانی بەرنامەی بنکۆڵ و ئەو هێرش و پەلامارەی رۆژی 19-10-2021 لە کاتی یەکێک لە بەدواداچوونەکانمان لە بەغدا کرایە سەرمان، پێمان دراوە، ئەوەش ئەرکی ئێمە قورستر دەکات بۆ ئەوەی وردتر و پیشەییانەتر لەسەر خستنەڕووی راستییەکان وەکو خۆی بەردەوام بین".

پڕۆگرامی بنکۆڵ تا ئێستا 150 ئەڵقەی پێشکەشکراوە و ماوەی زیاتر لە 4 ساڵە بەردەوامە، لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان سەدان بابەتی هەستاری جووڵاندووە و بەشێکی بەرچاوی بەرنامەکانیش چارەسەری کێشەکانی بەدوای خۆیدا هێناوە، لە ماوەی ئەو چەند ساڵەشدا لە چەند توێژینەوەیەکی دکتۆرا و ماجستێر و بەکالۆریۆس وەک نموونە وەرگیراوە.

كاروان ره‌حمان خه‌ڵاتكرا
كاروان ره‌حمان خه‌ڵاتكرا