كه‌شناسی: بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت
K24- هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی بۆ رێژه‌ی دابارین له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا راگه‌یاند و پێشبینیی كرد، ئه‌مشه‌و باران بارین به‌رده‌وام بێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستاندا ئاماژه به‌وه دراوه، "پێشبينى ده‌كرێت ئه‌مشه‌و باران بارين به‌شێوه‌ی پچڕ پچڕ به‌رده‌وام بێت و له ناوه‌راستی هه‌رێم نمه باران و هه‌ندێ جار بارانى مام ناوه‌ند ده‌بارێت، جاربه‌جاریش هه‌وره تریشقه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌بێت.
پێشبینی ئه‌وه‌ش كراوه، له ناوچه‌كانى باكوور نمه بارانێكى كه‌م ده‌بێت و دوای نیوه‌شه‌و له ناوچه‌كانى روژهه‌ڵات و گه‌رميان باران بارين ده‌ستپێبكات.
سه‌باره‌ت به ناوچه‌كانى راپه‌ڕينیش چاوه‌ڕێ ده‌كرێت، له‌دوای نيوه‌شه‌و بارانى مام ناوه‌ند و ته‌رزه ببارێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، له سه‌رجه‌م ناوچه شاخاويه سنووريه‌كان به‌فر ده‌بارێت و پێشبينى ده‌كرێت هه‌ندێك له قه‌زا و ناحيه‌كانی وه‌كو(پێنجوێن و سيده‌كان و حاجى ئۆمه‌ران) به‌فرێكى كه‌مى لێ ببارێت.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، ته‌م و مژ له ناوچه‌كانى باكوور دروست ده‌بێت و مه‌وداى بينين له سه‌رجه‌م ناوچه‌كان كه‌مده‌بێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌رێژه‌ی دابارینیش له ماوه‌ی 12 كاتژمێرى رابردوو، به‌گوێره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ندێك له ناوچه‌كانى هه‌رێم به‌مشێوه‌یه بوو:
هه‌ولێر 13.2 ملم
پيرمام 18.4 ملم
شه‌مامك 4.4 ملم
سلێمانى 2.7 ملم
چه‌مچه‌ماڵ 4.6 ملم
دهۆك 5.6 ملم
زاخۆ 1.9 ملم
بارزان 13.0 ملم
بازيان 9.0 ملم
ده‌ربه‌نديخان 1.4 ملم
دووكان 9.2 ملم
حاجى ئۆمه‌ران 4.6 ملم
هه‌ڵه‌بجه 5.4 ملم
هوڵشۆ 22.0 ملم
مه‌يدان 0.2 ملم
سۆران 13.0 ملم
پێنجوێن 29.2
ماوه‌ت 22.4 ملم
قه‌ڵادزێ 34.0 ملم
سمێلان 4.6 ملم
مێرگه‌سۆر 8.4 ملم
چۆمان 3.6 ملم
كه‌ركووك 0.3 ملم