پیاوێك دوای كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی له نهۆمی دووه‌م فڕێ‌دا خواره‌وه
K24 - هه‌ولێر:
پیاوێك له میسر هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی ده‌كوژێت و سه‌ریشی له لاشه‌ی جیاكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ش خۆی له په‌نجه‌ره‌ی نهۆمی دووه‌می ئه‌و باڵه‌خانه‌یه فڕێ‌دا خواره‌وه، كه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی تێیدا نیشته‌جێبوون.
ئه‌حمه‌د سه‌ید سه‌باحی، (ته‌مه‌ن 28 ساڵ) له پارێزگای ده‌قهه‌لیه-ی میسر له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی شه‌ڕی بووه و به چه‌قۆ كوشتوویه‌تی، دوای ئه‌وه‌ش سه‌ری بڕێوه، به‌ڵام دواتر خۆی له نهۆمی دووه‌م فڕێداوه‌ته خواره‌وه، دانیشتوانی ناوچه‌كه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگایان له كوشتنی ژنه‌كه بێـ، پیاوه‌كه‌یان هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه و بۆ نه‌خۆشخانه بردوویانه، كه چه‌ند شوێنێكی جه‌سته‌ی شكابوو.
له نه‌خۆشخانه پۆلیس لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه كردووه، دانی به‌وه ناوه، كه هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی "مه‌ریه‌م محه‌مه‌د عه‌بدولغه‌نی" (ته‌مه‌ن 22 ساڵ)ی كوشتووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ری به‌كارهێناوه، ئاگای له‌خۆی نه‌بووه.
پۆلیس دوای دانپێدانانه‌كه ده‌چنه ماڵی ئه‌و دوو هاوسه‌ره و مه‌ریه‌م به كوژراوی ده‌بینن، كه سه‌ری له جه‌سته‌ی جیاكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام پیاوه‌كه دوای ئه‌وه گوتوویه‌تی من نه‌مكوشتووه، ئه‌وه دێوه‌زمه‌كان بوون مه‌ریه‌میان كوشتووه.
دراوسێكانی ئه‌و ژن و مێرده ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كێشه له نێوانیاندا هه‌بووه و زۆر جار شه‌ڕیان كردووه، چه‌ند جارێكی گوێیان لێبووه، ئه‌حمه‌د به ده‌نگی به‌رز گوتویه‌تی ده‌تكوژم، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، مه‌ریه‌م قوتابی زانكۆ بووه، زۆر هه‌وڵی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌دا واز له مادده‌ی هۆشبه‌ر بهێنێت و چاره‌سه‌ری وه‌ربگرێت.
ئێستا پیاوه‌كه له نه‌خۆشخانه‌یه، به‌ڵام دادگا بڕیاری داوی ته‌واوی بوونی چاره‌سه‌رییه‌كه‌ی، به تۆمه‌تی كوشتنی ژنه‌كه‌ی دادگاییكردنی ده‌ستپێبكات.