بەهۆی ھێلانەی لەق لەقێک گوندنشینان بێ کارەبا دەبن

دوا 12 کاتژمێر گرفتەکە دۆزرایەوە
هێلانەی لەق لەقێک گوندێک بێ کارەبا دەکات
هێلانەی لەق لەقێک گوندێک بێ کارەبا دەکات

K24 - پشدەر

بەھۆی ھێلانەی لەق لەقێک گوندنشینانی گوندی چۆمی کانیان لە سنووری قەزای پشدەر 12 کاتژمێر بێ کارەبا بوون.

کرێکار عەلی، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای راپەڕین بە کوردستان24ی راگەیاند: "ھێلانەکە چۆڵ بووە لەسەر ستونێکی کارەبا و بەفری لەسەر بووە و شۆرتی دروستکردووە".

ئاماژەی بەوەشکرد: "درەنگانی شەوی رابردوو پلەی گەرما لەژێر سفر بوو کارمەندانی کارەبا گرفتەکەیان دۆزیووەتەوە و کارەبایان بۆ گوندەکە گێڕایەوە".