پارێزگای ههولێر: تكایه له ماڵهكانتان بمێننهوه

K24 - هەولێر:
پارێزگاى هەولێر راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه، تێیدا داوا له سهرجهم هاووڵاتیان دهكات ئەوەى کارى زۆر پێویست و بە پەلەى نەبێت، رێگاکانى دەرەوەى شار بەکار نەهێنن و لە ماڵەكانی خۆتان بمێننهوه.
دهقی راگهیهندراوهكه:
ئاگادارى سەرجەم هاووڵاتییان و شوفێرانی سنوورى پارێزگاکەمان دەکەینەوە بە هۆى ئەو شەپۆلە بەفرەى لە دوێنێ شەوەوە شار و شارۆچکە و گوند و ناوچەکانی سنوورى پارێزگاکەمانى گرتووهتهوه.
سەربارى ئەوەى تیمەکانى حکومەت لە بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی هەولێر، بەرگرى شارستانى، هاتووچۆى هەولێر و تیمە خزمەتگوزارییەکان بەردەوام لە کارکردندان بۆ راماڵینى رێگاکان لە بەفر و پاراستن و سەلامەتى گیانى هاووڵاتیان و شوفێران.
لەگەڵ ئەوهدا بەفر ئاستەنگیی زۆری بۆ هاتووچۆ دروست کردووە و رێگاکان مەترسیدارن، تکا دەکەین ئەوەى کارى زۆر پێویست و بە پەلەى نەبێت رێگاکانى دەرەوەى شار بەکارنەهێنێت و لە ماڵەکەى خۆتان بمێننەوە، بۆ گەشت و سەیران و بە سەربردنى چەند کاتێکى خۆش خۆتان دووچارى کێشە و مەترسى نەکەن.
پارێزگاى هەولێر