دەنگۆی هەڵاتنی ژمارەیەک چەکداری داعش له ئارادایه
K24- ههولێر:
دوای تهقینهوهکەی حەسەکە و دەنگۆی هەڵاتنی ژمارەیەک چەکداری داعش، له گرتووخانهی گوێران، هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق، بەدرێژایی هێڵی سنووری لەگەڵ سووریا، خرانە حاڵەتی ئامادەباشی و هێزی دیكهش رەوانەی سنوورەکان کران.
گرتووخانەی سناعە لە حەسەکە، 4 هەزار چەکدارای داعش، لە 48 وڵاتی جیاوازی تێدایە و گەورەترین گرتووخانەی دەستگیرکراوانی داعشە لە رۆژئاوای کوردستان.
دوێنی شهو لەم گرتووخانهیه، تەقینەوەیەك روویدا و دوای تەقینەوەکەش دەنگی تەقەیەکی زۆر بیسترا.
به گوێرهی زانیارییەکانی کوردستان24، تەقینەوەکە خۆکوژی بووە، نزیکبووە لە خاڵێکی چاودێریکردنی زیندانەکە و دواتر رووبەرووبوونەوەیەکی توند لە نێوان چەکدارانی داعش و هێزەکانی سەر بە هەسەدە روویدا.
دوای تەقینەوەکە هێزیکی زۆر رەوانەی زیندانەکە کرا و نزیکەی 20 زیندانیش توانیویانە رابکەن.