تۆڕێکی سواڵکردن لە عەنکاوە دەستگیرکران

سەرۆکی تۆڕەکە رۆژانە بە ئۆتۆمبێل کچ و کوڕی هێناوەتە عەنکاوە
عەنکاوە
عەنکاوە

K24- هه‌ولێر:

بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی عەنکاوە رایگەیاند، تۆڕێك کە پیشەیان سواڵ کردن بووە لە عەنکاوە دەستگیرکراون.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی عەنکاوە، بە هاوکارییەکی دانیشتوانی عەنکاوە و بەدواداچوونێکی ووردی هێزە ئەمنییەکان نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 24ـی کانوونی دووەمی 2022، توانییان سەرۆکی ئەو تۆڕە کە سواڵ کردنیان کردبووە پیشەی خۆیان دەستگیر بکەن.

بە گوێرەی زانیاریەکان، ئەو سەرۆك تۆڕە ڕۆژانە لە کاتی نیوەڕۆ 10 بۆ 15 کچ و کوڕ بە ئۆتۆمبێل دەهێنایە عنکاوا و لە گەڕەکەکانی بڵاو دەبوونەوە و خۆیان وا پیشان دەدا کە هەژارن و سواڵیان لە دانیشتوانی عەنکاوا دەکرد، لە کاتی ئێوارەش ئەو سەرۆك تۆڕە دەگەڕایەوە عەنکاوا و ئەو کوڕ و کچانەی کۆ دەکردنەوە و دەیگواستنەوە بۆ شوێنێکی دیکە.

بەڕێوەبەرایەتی ناحیە ئەو تۆمەتبارەی رادەستی دادگای تایبەت بەو بابەتەی کردووە و دادگا رێوشوێنی لێکۆڵینەوە و حکومدان بە پێی یاسا دەگرێتە بەر.