پاریس ته‌واوی رێكاره‌كانی تایبه‌ت به كۆرۆنای هه‌ڵگرت
K24 - هەولێر:
حكومه‌تی فه‌ره‌نسا ته‌واوی رێكاره‌كانی تایبه‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای هه‌ڵگرت، هه‌ریه‌ك له ئینگلته‌را، دانیمارك، نه‌روێژ و سویسرا هه‌مان رێكاری پاریس‌یان گرته به‌ر.
ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، ته‌واوی رێكاره‌كانی تایبه‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا هه‌ڵده‌گیرێن، ئه‌وه‌ی بیری بۆ ئه‌وه بچێت كۆرۆنا ته‌واو بووه، به‌هه‌ڵه‌داچووه و چونكه دۆخی ئه‌و په‌تایه هێشتا هه‌ستیاره.
ماكرۆن بۆ رۆژنامه‌ی "لافوا دو نور" راشیگه‌یاند، تا ئێستا فشار له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كاندا هه‌ن، به‌ڵام چیتر ماسك ئیلزامی نییه، یاریگاكان و شوێنه كراوه‌كان و بنكه رۆشنبیرییه‌كان كراوه ده‌بن.
ماكرۆن روونیكرده‌وه، پابه‌ند بوون به دووری مه‌ودا له یه‌كتر، كاری پێ ناكرێت.
تا ئێستا له ته‌واوی جیهان 5.68 ملیۆن كه‌س به كاریگه‌رییه‌كانی په‌تای كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، به گوێره‌ی زانیارییه رۆژنامه‌وانییه‌كان، له‌و مانگه‌وه (شوبات / فێبرایه‌ر)، زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان رێكاره‌كانی تایبه‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌ڵده‌گیرێن.