چاودێرێكی سیاسی: كه‌سێك وه‌ك جێگره‌وه‌ی قوڕشی دیاری ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
دوای كوژرانی به‌غدادی، ئه‌بو ئیبراهیم ئه‌لهاشمی ئه‌لقوڕشی كرا به جێگره‌وه‌ی، ئه‌لقوڕشیش له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌مه‌ریكییه‌وه له باكووری رۆژئاوای سووریاوه كوژرا، دووباره داعش له داهاتوودا سه‌ركرده‌یه‌ك بۆ خۆی دیاری ده‌كات.
دوێنێ كۆشكی سپیی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمانی جۆ بایدن توانییان ئۆپراسیۆنێكی دژه تیرۆری سه‌ركه‌وتوو له باكووری سووریا ئه‌نجام بده‌ن، بووه هۆی كوژرانی ئه‌بو ئیبراهیم ئه‌لهاشمی ئه‌لقوڕشی كه‌سی یه‌كه‌می ریزه‌كانی داعش.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له ساڵی 2019 له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌مه‌ریكییه‌وه كوژرا، بۆ ئه‌مه ئه‌بو ئیبراهیم ئه‌لهاشمی ئه‌لقوڕشی وه‌ك جێگره‌وه‌ی دیاریكرا، كه رۆڵێكی خراپی له پاكتاوی ئێزدییه‌كان له رێگه‌ی كووشتنی به كۆمه‌ڵ و كۆچپێكردندا هه‌بوو.
هاشم عه‌بدولكه‌ریم، چاودێرێكی سیاسیی عێراقیی له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، قۆناغی داهاتووی دوای قوڕشی، بۆ داعش قۆناغی بێده‌نگیی ده‌بێت، ره‌نگه په‌رته‌وازه‌یی له ریزی سه‌ركرده‌كانیان رووبدات، چونكه ئه‌و گورزه‌ی به‌ر رێكخراوه‌كه كه‌وت، هیچی كه‌متر نه‌بوو له كووشتنی ئه‌بو به‌كر به‌غدادی.
ئه‌و چاودێره سیاسییه گوتی: "گه‌یشتن به ترۆپكی سه‌ری داعش، كاریگه‌ری بۆ سه‌ر هێز و وزه‌ی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه ده‌بێت، كه هۆكاره بۆ لاوازبوونی جه‌سته‌ی داعش. ده‌شڵێت: "ئه‌و رووبه‌ره‌ی داعش له عێراق و سووریا له‌به‌ر ده‌ستیه‌تی، له‌مه‌ودوا جێی متمانه نییه".
مسته‌فا زه‌هران، نووسه‌ر و توێژه‌ر له‌باره‌ی بزووتنه‌وه ئیسلامییه‌كان رایگه‌یاند، كوژرانی سه‌ركرده‌كانی داعش بووه‌ته كارێكی ئاسایی لای ئه‌و رێكخراوه، به واتای ئه‌وه‌ی داعش به شێوه‌یه‌كی ئاسایی له‌گه‌ڵ كوژرانی سه‌ركرده‌كانی هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات.
زه‌هران راشیگه‌یاند، داعش ستراتیژییه‌تی به‌دیلی هه‌یه، بۆ ئه‌مه ئه‌نجومه‌نی شورای داعش كه‌سێكی دیكه بۆ سه‌ركردایه‌تی كردنی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه دیاری ده‌كات، هه‌روه‌ك كاتی كوژرانی به‌غدادی وایكرد، به‌ڵام كوژرانی سه‌ركرده‌كانیان بێگومان كاریگه‌ری خراپی بۆ سه‌ر داهاتووی داعش ده‌بێت.
له عێراق ساڵی 2017 سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش راگه‌یه‌ندرا، له ساڵی 2014ـه‌وه داعش كۆنتڕۆڵی رووبه‌رێكی گه‌وره‌ی خاكی عێراق و سووریا كردبوو، ئێستاش پاشماوه‌یان له‌م دوو وڵاته ماوه.