گه‌نجێك به هاوكاری دوو كه‌سی دیكه داپیره‌ی خۆی كوشت
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (7ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022) له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی "حه‌بیبیه"، له رووداوێكی كوشتن له رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا ئاگاداركراوه‌ته‌وه، كه ژنێك له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به كوژراوی دۆزراوه‌ته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، تێمێكی نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوان به‌په‌له چوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و 3 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردووه، دوای پشكینی و لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وتووه، یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كان، نه‌وه‌ی ژنه كوژراوه‌كه بووه، كه له‌گه‌ڵ دوو تۆمه‌تباری دیكه به‌شداری له تاوانه‌كه كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی بڕی (87) ملیۆن دینار له ماڵی ئه‌و ژنه بدزن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقدا هاتووه: تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستگیركراون و له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به‌وه ناوه، كه ژنه‌كه‌یان كوشتووه و پاره‌كه‌یان دزیوه، ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، به پێی مادده‌ی 406ی یاسای سزادانی عێراقی، تۆمه‌تباره‌كان رووبه‌ڕووی دادگا كراونه‌ته‌وه.