رامۆس به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید یاری ده‌كات؟
هەر لە یانەی پاریس سانجێرمان، نەهامەتییەکانی سێرخیۆ رامۆس لەگەڵ ئەم یانە فەرەنسیە بەردەوامە و هێشتا وادەی گەڕانەوەی نادیارە و ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن كه نه‌توانێت به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید یاری بكات.
سێرخیۆ رامۆس ئەمڕۆ بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکانی پاریس سانجێرمانی نەکرد و بۆ سێیەم یاریی لەسەریەک لە یاریی پاریس سانجێرمان دادەبڕێت کە بڕیارە سبەی هەینی له خولی فه‌ره‌نسا سانجێرمان رووبەڕووی رێن ببێتەوە.
لە هەمان کاتدا پی ئێس جی تواناکانی جۆرجینۆ ڤایناڵدۆمی بۆ دەگەڕێتەوە کە ئەم یاریزانە 3 هەفته‌یه بەهۆی پێکانەوە دابڕا، هاوکات دی ماریا دوای چاکبوونەوەی لە پێکان دەگەڕێتەوە پێکهاتەی سانجێرمان.
جگە لە رامۆس ئاندێر هێرێرا و ئیدوارد میچۆ و ئالێکساندەر لۆتیلیە بەهۆکاری جیاواز بەشداریان لە راهێنانەکان نەکرد.
رۆژنامه‌ی لكیپی فه‌ره‌نسا نووسیویه‌تی: رامۆس ناتوانێت له یاریی چوونی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید یاری بكات، رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی رامۆس و یانه‌كه‌ی پێشووی بۆ یاریی گه‌ڕانه‌وه دواده‌كه‌وێت كه بڕیاره له رۆژی 9ـی ئاداری ئه‌مساڵ له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ بكرێت.
سێرخیۆ رامۆسی ته‌مه‌ن 35 ساڵ، له هاوینی 2021 به گرێبه‌ستێكی سه‌ربه‌ست و خۆڕایی له ریال مه‌دریده‌وه به به‌های 10 ملیۆن یۆرۆ به‌بێ باج روویكرده پاریس سانجێرمان، له‌گه‌ڵ یانه پاریسییه‌كه ته‌نیا به‌شداریی 5 یاری كردووه و گۆڵێكیشی تۆمار كردووه و گرێبه‌سته‌كه‌شی له هاوینی 2023 كۆتایی دێت.