داعش له دیاریكردنی سه‌ركرده‌ی یه‌كه‌میدا شكستی هێنا
K24- هه‌ولێر:
دوای كوژرانی سه‌ركرده‌ی یه‌كه‌می رێكخراوی داعش كه به ئه‌بو ئیبراهیم ئه‌لقوڕشی ناسرابوو، ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه تا ئێستا له دیاریكردنی سه‌ركرده‌یه‌كی نوێ سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.
میدیای فه‌رمی سه‌ر به داعش، له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا هه‌واڵی زنجیره هێرشێكیان بۆ سه‌ر پارێزگای حه‌سه‌كه و دێرزوور له رۆژهه‌ڵاتی سووریا بڵاوكرده‌وه، بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به دیاریكردنی سه‌ركرده‌یه‌كی نوێ بۆ رێكخراوه‌كه‌یان بكه‌ن.
چاودێران پێیان وایه، داعش له لاوازترین قۆناغیدایه، بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره هه‌واڵانه له پێگه‌كانیان، بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌ی چه‌كدارانیی ئه‌و رێكخراوه‌یه.
فه‌رهاد شامی، گوته‌بێژی هه‌سه‌ده (هێزه‌كانی سووریای دیموكرات) رایگه‌یاند، نیازی میدیای فه‌رمی داعش (ئه‌عماق) له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ندێ هه‌واڵ، رێكلامێكی نادروسته، بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌ی چه‌كدارانی، یاخوود شاردنه‌وه‌ی شكستی هێرشكردنه سه‌ر به‌ندیخانه‌ی غوێرانه له پارێزگای حه‌سه‌كه.
شامی راشیگه‌یاند، داعش له رێگه‌ی گه‌وره‌نیشاندانی هێرشه‌كانی هه‌وڵده‌دات كێشه ناوخۆییه‌كانی دابپۆشێت و وره‌ی چه‌كدارانی به‌رز بكاته‌وه.
رۆژی 2ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2022 جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، به‌رپرسی یه‌كه‌می رێكخراوی داعش ئەبو ئیبراهیم ئەلهاشمی ئەلقوڕشی له ئاكامی ئۆپراسیۆنێكی سوپای ئه‌مه‌ریكا له باكووری سووریا كوژرا.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، به‌رپرسێكی باڵای كۆشكی سپی، ئاشكرایكرد، ئه‌بو ئیبراهیم هاشمی به‌ر له‌وه‌ی له لایه‌ن سوپای ئه‌مه‌ریكاوه بكوژرێت، خۆی ته‌قانده‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكاییه، راشیگه‌یاند، به‌ر له ده‌ستپێكی هێرشه‌كه، ئه‌بو ئیبراهیم به بۆمبێك خۆی و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی، كه ژن و منداڵیان تێدا بووه، كوشت.