سبه‌ى كۆمه‌كى سه‌ربازى فه‌ره‌نسا ده‌گاته هه‌ولێر
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ميندارى گشتيى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، فه‌ريق جه‌بار ياوه‌ر رايگه‌ياند، سبه‌ى كۆمه‌كى سه‌ربازى فه‌ره‌نسا ده‌گاته هه‌رێمى كوردستان.
فه‌ريق جه‌بار ياوه‌ر له ميانى به‌شداريكردنى له به‌رنامه‌ى باسى رۆژى كه‌ناڵى كوردستان 24 رايگه‌ياند، له ئێستادا كۆمه‌كى هێزى پێشمه‌رگه ده‌كرێت و بڕياره سبه‌ى له رێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێره‌وه كۆمه‌كى سه‌ربازى وه‌زاره‌تى به‌رگرى فه‌ره‌نسا ده‌گاته هه‌رێمى كوردستان.
گوتيشى: له‌باره‌ى ورده‌كارى ئه‌و كۆمه‌كه‌وه ناكرێت زانيارى زۆرتر بڵاو بكه‌ينه‌وه، به‌ڵام بڕێكى باشى كۆمه‌كى سه‌ربازييه و به‌شێكى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نييه بۆنموونه پێويستى ته‌قه‌مه‌نى دۆشكاى بيست ميلمى فه‌ره‌نساييه.
روونيشيكرده‌وه، سبه‌ى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنيش بانگهێشتكراوون و ده‌توانن به‌شدارى له رووماڵى ئه‌و پرسه‌دا بكه‌ن.