مارێك فڕۆكه‌یه‌ك به‌ناچاری ده‌نیشێنێته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
بوونی مارێكی درێژ له ناو فڕۆكه‌یه‌كی مالیزیا، ئاراسته‌ی گه‌شته‌كه‌ی گۆڕی و به ناچاری له كوالاله‌مپور نیشته‌وه، بۆئه‌وه‌ی سه‌رنشینه‌كانی سه‌لامه‌ت بن.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی "نيو ستريتس تايمز"، كۆمپانیای "فڕۆكه‌وانی ئاسیا" دوای ئه‌وه‌ی سه‌رنشینه‌كانی له فڕۆكه‌یه‌ك هه‌ستیان به بوونی مارێكی درێژكردووه، بڕیاری دا ئاراسته‌ی گه‌شته‌كه‌ی بگۆڕێت و به زووترین كات بنیشێته‌وه.
ئاماژه به‌وه كراوه، دوای نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه له كولاله‌مپور، له رێگه‌ی پاڵه‌په‌ستۆی هه‌ڵمییه‌وه ماره‌كه له‌ناو فڕۆكه‌كه ده‌رهێنراوه.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی، كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تیك تۆك بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتووه، كه مارێكی درێژ له‌كاتی گه‌شته‌كه‌دا له‌ژێر گڵۆپی فڕۆكه‌كه له‌لایه‌ن سه‌رنشینه‌كانه‌وه بینراوه و دیمه‌نه‌كه تۆماركراوه.
كۆمپانیای فڕۆكه‌وانییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، فڕۆكه‌كه به‌ره‌و "تاواو" ده‌ڕۆیشت و به‌هۆی ئه‌و ماره گه‌شته‌كه له كوالاله‌مپور كۆتایی هات، به‌ڵام هیچ كه‌سێك به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌وه زیانی پێنه‌گه‌یشتووه، كه رووداوێكی ده‌گمه‌نه و پێشتر مار له ناو فڕۆكه‌دا نه‌بینراوه.