پیاوێك له به‌غدا براكه‌ی خۆی ده‌كوژێت و ده‌ستدرێژیش ده‌كاته سه‌ر دوو برازاكه‌ی
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی به‌غدا رایگه‌یاند، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووه، كه براكه‌ی خۆی كوشتووه، دوای ئه‌وه ده‌ستدرێژیشی كردووته‌سه‌ر دوو كچه برازای، كه یه‌كێكیان ته‌مه‌نی 15 ساڵه و ئه‌وی دیكه‌یان 12 ساڵه.
فه‌مانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی به‌غدا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، توانیویانه ئه‌و پیاوه ده‌ستگیر بكه‌ن، كه براكه‌ی خۆی كوشتووه، دواتر ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته سه‌ر هه‌ردوو كچی كوژراوه‌كه، دوای ده‌ستگیركردنه‌كه‌ش دانی به تاوانه‌كه‌ی ناوه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، پیاوه‌كه له ناوچه‌ی "نه‌هره‌وان" له باشووری به‌غدا ده‌ستگیركرا، كه چه‌كی پێبووه، له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌شدا ده‌ركه‌وتووه، كه توندوتیژی له‌گه‌ڵ كوڕه (9) ساڵییه‌كه‌ی خۆی كردووه، پۆلیس برینیان به ده‌موچاو و پشتی كوڕه‌كه بینیوه.
كه‌سوكاره‌كه‌ی ئاگادارن
دایكی پیاوه ده‌ستگیركراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به تاوانی كوڕه‌كه‌ی زانیوه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه قسه بكات و پۆلیسی لێ ئاگادار بكاته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ترساون، گوتیشی: دایكی كچه‌كانیش ئاگاداری ده‌ستدرێژییه‌كه بووه و نه‌یتوانیوه له ئاست تاوانه‌كه رووبه‌ڕووی برای هاوسه‌ره‌كه‌ی ببێته‌وه.
كچه گه‌وره‌كه ئاشكرای كرد، مامه‌كه‌ی به‌به‌رچاوی دایكی ده‌ستدرێژی ده‌كرده سه‌ری، به‌ڵام دایكیشی دوای كوشتنی باوكی، ژێرده‌سته‌ی مامی بووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به قێزه‌وه‌نترین شێوه ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ری و به توندی ئه‌شكه‌نجه‌ی خۆی و خوشكه بچوكه‌كه‌ی داوه، كه ته‌مه‌نی 12 ساڵه.
ئه‌و خێزانه ده‌ڵێن تۆمه‌تباره‌كه به كوشتن هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردوون، ئه‌گه‌ر هه‌ر شتێك بدركێنن و ئاشكرای بكه‌ن، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر هه‌واڵه‌كه بگاته لای پۆلیس، پێیانگوتووه، سه‌رتان ده‌بڕم.