سوپای عێراق 30 چه‌كداری داعشی كوشت
K24 – هه‌ولێر
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق له ڕۆخی ڕووباری دیجله و ده‌وروبه‌ری قه‌زای "شرگات" چه‌كدارانی داعشیان بۆردوومان كردووه و به‌و هۆیه‌وه 30 چه‌كداری داعش كوژراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی عێراقی ڕایگه‌یاند له‌وكاته‌ی چه‌كدارانی داعش له ڕێگه‌ی به‌له‌می گه‌وره‌وه سه‌رقاڵی گواسته‌وه‌ی چه‌كداره‌كانیان بوون له‌ناو ئاوه‌كه و ده‌وروبه‌ری، له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراقه‌وه كراونه‌ته ئامانج و به‌وهۆیه‌وه 30 چه‌كداری ئه‌و گروپه كوژراوون.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه جگه له چه‌كداره‌كان چه‌ند كه‌ره‌سته‌یه‌كی سه‌ربازییان تێكشكاندووه، له‌وكاته‌ی چه‌كدارانی داعش ویستوویانه له ئاوه‌كه بیپه‌ڕێننه‌وه.
چه‌ند ڕۆژێكه هێزه‌كانی سوپای عێراقی له‌ناوچه‌كانی باشوری پارێزگای موسڵ،هێرش و بۆردومانه‌كانیان بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش چڕ كردووه‌ته‌وه و جگه له كۆنترۆڵكردنی چه‌ند گوند و ناوچه‌یه‌ك،به‌پێی لێدوانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی نه‌ینه‌وا،توانیویانه ژماره‌یه‌كی زۆر له چه‌كدارانی داعش بكوژن.
له‌و باره‌یه‌وه خالید عوبه‌یدی وه‌زیری به‌رگری عێراق ڕایگه‌یاندبوو، كه له باكوری تكریت و باشوری موسڵه‌وه به‌ره‌یه‌كی نوێی شه‌ڕیان له دژی داعش كردووه‌ته‌وه.