سه‌رۆكی ئۆكرانیا: ته‌نیاین و زلهێزه‌كان له دووره‌وه ته‌نیا ته‌ماشا ده‌كه‌ن
K24 – هەولێر
سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئاشكرای ده‌كات، به ته‌نیا به‌رگری له نیشتمانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن، له كاتێكدا به‌هێزترین ولاتی جیهان ته‌نیا سه‌یری رووداوه‌كان ده‌كات.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، "به ته‌نیا به‌رگری له نیشتمانه‌كه‌مان ده‌كه‌ین، به‌هێزترین وڵاتی جیهان ده‌ستی لێمان به‌رداوه ته‌نیا سه‌یری رووداوه‌كان ده‌كات، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر خاك و ئاسمان ده‌بینین، هیچ نه‌كراوه".
زێلێنسكی راشیگه‌یاند، هێزه‌كانی رووسیا جیاوازی ناكات له ئامانجه مه‌ده‌نی و سه‌ربازییه‌كان.
سه‌رۆكی ئۆكرانیا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، هاوشێوه‌ی نازییه‌كان له ساڵی 1941، رووسه‌كانیش كیێڤیان به ئامانج گرتووه، هه‌ست ده‌كه‌ین رووسیا به ناچاری له‌گه‌ڵ ئۆكرانییه‌كان ده‌ست به گفتوگۆ ده‌كه‌نه‌وه. ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر ئێستا روسیا له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا دابنیشێت، زیانه‌كان كه‌متر ده‌بنه‌وه".
سه‌رۆكی ئۆكرانیا روونیكرده‌وه، "پێویستیمان به هێزی به‌رگریكردن هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی سزای ئه‌و كه‌سانه بده‌ین وڵاتمان داگیر ده‌كه‌ن، پێویست ده‌كات هاوپه‌یمانێتییه‌ك بۆ وه‌ستانه‌وه دژی رووسیا پێكبهێنین".
ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بۆ سەر ئۆکرانیا راگەیاند و سوپای وڵاتەکەی هێرشی بۆ سەر باشووری رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا دەستپێکرد.
ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا لە گوتارێکدا کە تەلەڤزیۆنی فەرمی وڵاتەکەی بڵاویکردەوە، دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە ناوچەی دونباس لە باشووری رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا راگەیاند و دەڵێ: رووسیا رێگە نادات ئۆکرانیا خاوەنی چەکی ناوەکی بێت.
ڤلادیمێر پوتن، لە گوتاری راگەیاندنی جەنگ ئاماژەی بەوەدا "لەحاڵەتی دەستێوەردانی دەرەکی لە دۆخی ئۆکرانیادا رووسیا دەستبەجێ وەڵام دەداتەوە".
سەرۆکی رووسیا بڕیاری ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بۆ سەر هەرێمی دۆنباس لە ئۆکرانیا دا و دەڵێ: "رووسیا رێگە نادات ئۆکرانیا خاوەنی چەکی ناوەکی بێت و ببێته ئه‌ندام له ناتۆ".