كۆڤاسیچ ده‌چێته رۆما
یانه‌ی رۆمای ئیتالی گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی له‌گه‌ڵ ماتیۆ كۆڤاسیچی یاریزانی ریال مه‌دریدی ئیسپانی بۆ ئه‌وه‌ی له وه‌رزی داهاتوو له خولی ئیتاڵی یاری بكات.
رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشكرایكردووه له ماوه‌ی رابردوو چه‌ند رۆژێك گفتوگۆ له‌نێوان كارگێری رۆما و به‌رێوه‌به‌ری كاره‌كانی كۆڤاسیچ به‌رده‌وامی هه‌بوو، پێش ئه‌وه‌ی هه‌ردولا بگه‌نه رێككه‌وتن.
رۆما ده‌یه‌وێت به گواستنه‌وه‌ی كۆڤاسیچ شوێنی مێرالیم پیانیچ پڕبكاته‌وه كه په‌یوه‌ندی به ریكانی یوڤێنتۆسی ئیتاڵییه‌وه كرد.