مه‌سرور بارزانی: پاراستنی ئافره‌تان ئه‌ركی هاوبه‌شمانه‌

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ یادی رۆژی جیهانیی ئافره‌تان باس له‌ به‌هێزكردنی ئافره‌تان ده‌كات
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 - هه‌ولێر:

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یادی رۆژی جیهانیی ئافره‌تان رایگه‌یاند، پاراستن و به‌هێزكردنی ئافره‌تان ئه‌ركی هاوبه‌شمانه‌.

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر له‌ یادی 8ی مارس نووسیویه‌تی: پاراستن و به‌هێزكردنی ئافره‌تان ئه‌ركی هاوبه‌شمانه‌ و كلیلی داهاتووی كوردستانه‌.