نه‌دا كه‌عبی: شه‌ڕی ئۆكرانیا گرانی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت
K24 – هه‌ولێر:
شه‌ڕی ئۆكرانیا پێی ناوه‌ته دوانزه‌هه‌مین رۆژییه‌وه و لێكه‌وته‌كانی ئه‌و شه‌ڕه له رووی ئابوورییه‌وه ته‌نگیان به خوانی هه‌ژارانی كیشوه‌ری ئه‌فریقا و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ڵچنیوه و نرخی خۆراكی سه‌ره‌كی خوانی هاووڵاتیان گران بووه.
نه‌دا ئه‌لكه‌عبی، مامۆستای زانكۆ و سه‌رۆكی رێكخراوی داهاتووی نیشتمان له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی رووده‌دات شه‌ڕی نێوان خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوایه.
گوتیشی: ئه‌و شه‌ڕه لێكه‌وته‌ی ئابووری و سیاسی گه‌وره به دوای خۆیدا ده‌هێنێت و كاریگه‌رییه‌كانی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و راده‌یه‌ی نرخی خواردن له به‌غدا به‌رز بێته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، رووسیا و ئۆكرانیا سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی دانه‌وێڵه‌ن بۆ وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به به‌رده‌وامبوونی ئه‌و قه‌یرانه مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك درووست ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌وروپاییه‌كان و ئه‌مه‌ریكا له بری ئه‌وه‌ی سزای رووسیا بده‌ن، سزای خۆیان ده‌ده‌ن چونكه ئه‌وروپا به پله‌ی یه‌كه‌م پشت به غاز و وزه‌ی رووسیا ده‌به‌ستێت و جێگرتنه‌وه‌ی رووسیا له‌و بواره، كارێكی قورسه.