زاخۆ.. 40 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا

"دوو تۆمه‌تبار هه‌ڵاتوون"
40 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا
40 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا

K24 – زاخۆ:

به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان ئاشكرای ده‌كات، 40 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ زاخۆ ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا كه‌ به‌ نیاز بوون بیپه‌ڕێننه‌وه‌ توركیا.

عه‌بدولوه‌هاب محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان رایگه‌یاند، 40 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ جۆری تلیاك له‌ قه‌زای زاخۆ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.

به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان راشیگه‌یاند، 40 كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ ئێرانه‌وه‌ هێنراوه‌ته‌ زاخۆ و به‌نیاز بوون بیپه‌ڕێننه‌وه‌ توركیا، له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه‌ تۆمه‌تبارێك كه‌ خه‌ڵكی زاخۆیه‌ ده‌ستگیركراوه‌، دوو تۆمه‌تباری دیكه‌ش به‌ره‌و ئێران و توركیا هه‌ڵاتوون.

40 كیلۆ تلیاك ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا
40 كیلۆ تلیاك ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا