هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی فه‌ره‌نسا بۆ پێشمه‌رگه گه‌یشته هه‌ولێر
K24 - هه‌ولێر:
كۆنسوڵخانه‌ی گشتی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر پایته‌خت، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ناوه‌ڕۆك و ورده‌كاری ئه‌و هاوكارییه سه‌ربازییانه‌ی ئاشكرا كرد، كه رۆژی 14ی مانگ گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌و هاوكارییانه‌ی تایبه‌ت بۆ پێشمه‌رگه‌بوونه، دوێنێ 14ی حوزه‌یران/ يۆنیۆ، له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه، راده‌ستی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان كراون.
هه‌ر به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، كاروانی دووه‌می ئه‌و هاوكارییانه، بڕیاره رۆژی 17ی ئه‌م مانگه، به هه‌مان شێوه بگاته هه‌ولێری پایته‌خت.
ئه‌و هاوكارییه سه‌ربازییانه‌ش بریتین له مووشه‌كی MM98، سه‌دان هه‌زار ته‌قه‌مه‌نی جۆراوجۆر، نارنجۆكی هێرشكردن و به‌رگری، دووربینی شه‌وان.
جگه له‌مانه‌ش جلوبه‌رگی سه‌ربازی بۆ هێزی پێشمه‌رگه ره‌وانه‌كراوه كه به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه به‌شی ده‌یان به‌تالیۆنی پێشمه‌رگه ده‌كات و هاوكات خواردنی جه‌نگیش بۆ به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ له خۆده‌گرێت.