شاره‌زایه‌كی بواری نێوده‌وڵه‌تی: هه‌بوونی باره‌گای هه‌واڵگری رێوشوێنی تایبه‌تی بۆ ساخكردنه‌وه‌ی هه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
دوای ئه‌و په‌لاماره مووشه‌كییه‌ی كرایه سه‌ر دامه‌زراوه‌ی میدیایی كوردستان24 و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی مه‌ده‌نی له هه‌ولێری پایته‌خت، شاره‌زایه‌كی بواری نێوده‌وڵه‌تی ئاشكرای ده‌كات، ئه‌مه‌ی كه ئێستا روو ده‌دات، په‌ره‌سه‌ندنێكی نوێیه، ئه‌و هێزانه‌ی كه وه‌لائیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق هه‌بوو، هێرشیان ده‌كرد، له ئێستادا راسته‌وخۆ ئه‌و وڵاتانه هێرش ده‌كه‌ن.
دڵشاد نامیق، شاره‌زای بواری نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، ئیدعای هه‌بوونی باره‌گای هه‌واڵگری، رێوشوێنی تایبه‌تی بۆ ساخكردنه‌وه هه‌یه، دوو دراوسێ ماف و ئه‌ركیان به‌سه‌ر یه‌كه‌وه هه‌یه، هه‌ر گومانێك له عێراقدا هه‌بێت و ببێته هۆی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی ئێران، پێویستی به رێوه‌شوێنی دیپلۆماسی هه‌یه، كه له رێگه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه ده‌كرێت ئه‌و گله‌ییه ئاراسته‌ی هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی كاروباری نێوده‌وڵه‌تی راشیگه‌یاند، ناكرێت ئه‌و لایه‌نه‌ی به‌رامبه‌ر تۆمه‌تبار بكات و هه‌رخۆشی دواتر هێرش بكات و به رێگه‌ی خۆی چاره‌سه‌ری پرسه‌كان بكات.