ئینتیفاز قه‌مبه‌ر: سه‌دام چه‌كی كۆكوژی هه‌بوو نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه‌مته‌رخه‌م بوون

"له‌ ساڵی 2003 پشكێنه‌ران نه‌یانتوانی ئاشكرای بكه‌ن"
دیمه‌نێكی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید
دیمه‌نێكی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید

K24 - هەولێر:

كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی عێراقی ئاشكرای ده‌كات، پشكێنه‌رانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له‌كاتی پشكنین بۆ چه‌كی ناووكی و كۆكوژی عێراق هه‌ره‌سیان هێنا، به‌ڵگه‌ی هه‌بوونی ئه‌و چه‌كانه‌ له‌ عێراق، كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی كورده‌ له‌لایه‌ن سه‌دام حوسێنه‌وه‌.

ئینیفاز قه‌مبه‌ر، كه‌سایه‌تی سیاسی عێراقی له‌ تویتێكدا رایگه‌یاند، به‌ گوێره‌ی ئامارێك له‌ نێوانی (1983 تاوه‌كو 1988) سه‌دام خاوه‌نی (19500 بۆمب، 5400 تۆپ، 27000 مووشه‌ك، 1800 تۆن خه‌رده‌ڵ، 150 تۆن گازی كیمیایی و 600 تۆن مادده‌ی سارین) بوو، له‌ ساڵی 2003 پشكێنه‌ران نه‌یانتوانی ئاشكرای بكه‌ن.

قه‌مبه‌ر له‌ یادی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه گوتی: "كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد شایه‌تی ئه‌وه‌ن كه‌ سه‌دام خاوه‌نی چه‌كی كۆكوژ و ناووكی بووه‌".‌