وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری كۆرۆنای راگه‌یاند

له‌ 24 كاتژمێری رابردوو له‌ هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا یه‌ك تووشبووی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستداوه‌
تاقیگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا
تاقیگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا

K24- هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ (18ی ئادار/ مارسی 2022) ئاماری كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش (79) كه‌س له‌ هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونه‌ و (1) تووشبووی په‌تاكه‌ش گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی (24) كاتژمێری رابردوودا پشكنینی ڤایرۆسی بۆ (4) هه‌زار و (428) كه‌س ئه‌نجامدراوه‌ و (294) تووشبووش له‌ په‌تاكه‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ (751)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ (751)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان