مۆسكۆ به‌كارهێنانی "چه‌كی ئه‌تۆمی" به‌دوور نازانێت
K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی كۆشكی كریملین، له گفتوگۆیه‌كی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سی ئێن ئێن-ی ئه‌مه‌ریكی، به‌كارهێنانی چه‌ك ئه‌تۆمی به‌دوور نازانێت و هۆكاره‌كانی به‌كارهێنانیشی روونده‌كاته‌وه.
دیمیتری پیسكۆڤ، گوته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا (كریملین) له گفتوگۆیه‌كی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سی ئێن ئێن-ی ئه‌مه‌ریكا و له وه‌ڵامی پرسیارێكی كریستیان ئه‌مانپوور، پێشكه‌شكاری دیاری كه‌ناڵه‌كه له باره‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی، رایگه‌یاند، رووسیا تێگه‌یشتنی تایبه‌تی خۆی هه‌یه بۆ ئاسایشی ناوخۆیی، هه‌موو هۆكاره‌كانی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمیشی روونكردووه‌ته‌وه و گوتی: "ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه بكه‌وێته سه‌ر بوون و وجوودی رووسیا، ره‌نگه به‌كاربهێنرێت".
گوته‌بێژی كۆشكی كریملین روونیشی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌م جۆره هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر بوونی رووسیا نه‌بێت، چه‌كی ئه‌تۆمی به‌كارناهێنرێت.
پێشتر راپۆرته میدیاییه‌كان و به‌شێك له سه‌ركرده باڵاكانی وڵاتانی رۆژئاوا هۆشدارییان له‌وه داوه، كه جه‌نگی رووسیا و ئۆكرانیا ره‌نگه بگاته جه‌نگێكی ئه‌تۆمی، به‌ڵام به‌رپرسانی رووسیا و مۆسكۆ به‌رده‌وام ره‌تیانكردووه‌ته‌وه و رایانگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر بوونی رووسیا نه‌بێت، ئه‌وان چه‌كی ئه‌تۆمی به‌كارناهێنن.
نزیكه‌ی مانگێكه جه‌نگی رووسیا و ئۆكرانیا ده‌ستیپێكردووه، هۆكاری سه‌ره‌كیشی نزیكبوونه‌وه‌ی ئۆكرانیایه له هاوپه‌یمانی ناتۆ و وڵاتانی رۆژئاوا، بۆ ئاگربه‌ستیش مۆسكۆ داوای داماڵینی چه‌كی ئۆكرانیا و بێلایه‌ن مانه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌كات، كه نه‌چێته پاڵ ناتۆ.