بۆچی من تا ئێستا له كیێڤ-م؟
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
فیرۆنیكا میلكۆزیرۆڤا، ژنه رۆژنامه‌نووسێكی ئۆكرانییه، ماوه‌ی یه‌ك مانگ دیمه‌نی ناو كیێڤی پایته‌ختی ئۆكرانیا له شێوه‌ی ستۆری ده‌گوازێته‌وه، ئه‌و یه‌كێك له راپۆرته‌كانی له سایتی نیو ڤۆیس ئۆف ئۆكراین دانابوو، له رێگه‌ی كۆمێنتێكه‌وه، پرسیم: "بۆچی تا ئێستا له كیێڤ ماویت؟"، ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا وتی: "بۆچی تا ئێستا له كیێڤ ماوم! چونكه كیێڤ سه‌رده‌كه‌وێت".
فیرۆنیكا، رۆژی (25ی ئادار/ مارسی 2022) له ریپۆرتاژه‌كه‌یدا، نووسیویه‌تی: "مانگێكه پرۆسه‌ی داگیركاری رووسیا به‌رده‌وامه، هه‌موو به‌یانییه‌ك له‌ده‌روازه‌ی په‌نجه‌ره‌ی شووقه‌كه‌مه‌وه ده‌ڕوانمه ئه‌و راسته شه‌قامه‌ی كه به‌سه‌ر پردێكدا ده‌ڕوات بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاری كیێڤ، راسته‌وخۆ به ته‌نیشتیشییه‌وه شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان ده‌بینیم كه له‌كاركه‌وتوون".
به‌پێی شاره‌وانی كیێڤ، تا ئێستا 1 ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س شاره خۆشه‌ویسته‌كه‌یان جێهێشتووه، له‌كاتێكدا نزیكه‌ی 3 ملیۆن كه‌س له كیێڤدا نیشته‌جێیه، به‌ڵام فیرۆنیكا وه‌ك ملیۆنان كه‌سی دیكه له كیێڤ ماوه‌ته‌وه.
ته‌ندروستی ئۆكرانیا ئاشكرای ده‌كات، كه له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگی شه‌ڕدا 200 كه‌س له كیێڤ كوژراوه، به‌هۆی بۆردوومانی فڕۆكه و بۆمبا‌باران و مووشه‌كی دوورهاوێژه‌وه و 900 كه‌سیش برینداربوون.
رۆژنامه‌ی گاردیان ده‌ڵێت: "70 بینای به‌رز به رۆكێت و مووشه‌كی دوورهاوێژ و بۆردوومانی فڕۆكه‌ی رووسیاوه وێران بوون، هه‌موو سه‌ره سه‌عاتێك گوێت له‌ده‌نگی دژه فڕۆكه و دژه مووشه‌كی ئۆكرانیا ده‌بێت یان گوێت له بۆردوومانی تۆپخانه‌كانی ئۆكرانیا ده‌بێت، كه پێگه و سه‌ربازگه‌ی رووسیا له‌نزیك كیێڤ بۆردوومان ده‌كه‌ن، یان به‌پێچه‌وانه‌وه گوێت له كه‌وتنی مووشه‌كی رووسیا ده‌بێت، به‌كورتی ئه‌سته‌مه بۆردوومانی هه‌ردوولا له‌یه‌ك جیابكه‌یته‌وه".
هه‌ر بۆیه فیرۆنیكا-ش ده‌ڵێت: "ده‌پاڕێمه‌وه، شه‌وێك مووشه‌كێك به‌ر شووقه‌كه‌مان نه‌كه‌وێت یان به‌ر شووقه‌ی هاوڕێ و كه‌سوكاره‌كه‌مان نه‌كه‌وێت".
فیرۆنیكا گوێی له‌گه‌ڵ زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه راهاتووه، "هه‌موو به‌یانییه‌كی زوو، كاتژمێر 4ی به‌یانی له ده‌نگی زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی بۆردوومان به‌خه‌به‌ردێم، پاش چه‌ند كاتژمێرێك سه‌یری مۆبایله‌كه‌م ده‌كه‌م، تا بزانم ئه‌مشه‌و كوێ بۆردوومان كراوه"، وه‌های وت.
له رۆژانی یه‌كه‌می ده‌ستپێكی شه‌ڕدا هاوڕێ و هاوپیشه‌كانی پێداگریان له فیرۆنیكا كردووه، كه كیێڤ جێبهێڵێت، به‌ڵام ئه‌و ده‌ڵێت: "نامه‌وێت كبێڤ جێبهێڵم، له‌وانه‌یه زۆر هۆكار هه‌بێت، به‌ڵام له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه نامه‌وێت خۆشه‌ویسته‌كه‌م جێبهێڵم (كیێڤ خۆشه‌ویسته‌كه‌مه).
ئه‌و له‌و شاره له‌دایكبووه، 31 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له 1991 كاتێك ئۆكرانیا سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ستده‌هێنێت و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سۆڤییه‌ت رزگاری ده‌بێت، فیرۆنیكا له كیێڤ له‌دایكده‌بێت، ده‌شڵێت: "مێرده‌كه‌م (كێڤانی) له‌م شاره دۆزییه‌وه، له‌م شاره فێری رۆژنامه‌نووسی بووم و خۆم پێگه‌یاند، یادگاریم له‌گه‌ڵ هه‌موو شوێن و شه‌قامێكی كیێڤ-دا هه‌یه".
رۆژنامه‌ی زه كیێڤ ئیندپێندنت چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له راپۆرتێكدا نووسیویه‌تی: "چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر رووسیا مووشه‌كبارانی سه‌نته‌ری بازاڕی كیێڤ و ده‌وروبه‌ری كرد و زیاتر له 8 كه‌س كوژرا و 50 كه‌سیش بریندار بوون".
فیرۆنیكا و زۆرێكی دیكه‌ش ده‌ڵێن: "ئه‌مه واقیعی شاری كیێڤ-ی پایته‌خته، بۆیه ده‌ڵێن بۆچی كیێڤ جێی ناهێڵیت! هه‌سته‌كه‌م ته‌نیا نیم له كیێڤ، هه‌ست به دڵنیایی ده‌كه‌م، بیرناكه‌مه‌وه جێیبهێڵم، زۆریش هه‌ن وه‌ك من وه‌هان و ره‌گیان ده‌كوتاوه، چونكه ئه‌گه‌ر ئێمه جێمانهێشت، كه‌واته ڤلادیمێر پوتن هه‌موومانی هه‌ڵته‌كاند و ئه‌و براوه‌ی شه‌ڕ ده‌بێت، بۆئه‌وه‌ی براوه نه‌بێت؛ ده‌بێت ئێمه لێره بین".
لاوێك سه‌رقاڵی رۆژنامه خوێندنه‌وه‌ی بوو، بۆ گۆڤاری نیوزویك دواوه: "من چۆن شارێك جێده‌هێڵم، 2 شۆڕشی دژی ده‌سته و گرووپ تاقمه پرۆ-رووسیه‌كان كردووه، خه‌ڵكی ئه‌م شاره وای له سه‌ركرده‌ی گه‌نده‌لی پرۆ-رووس كرد كه كیێڤ جێبهێڵێت و هه‌ڵبێت".
كیێڤ-ییه‌كان پێیانوایه دۆڵ و گردۆڵكه‌كانی كیێڤ مێژووی كیڤان رووس -ی تێدا به‌دیده‌كرێت، كه ده‌وڵه‌تێكی دێرینی سلاڤییه‌كانه، بۆیه كیێڤ-ییه‌كان هۆكاری سه‌ره‌كی جێنه‌هێشتنی كیێڤ بۆ ئه‌وه ده‌گێڕنه‌وه، كه شاری ئازادی راده‌ربڕینه، ئه‌وان ده‌ڵێن: "پێتان سه‌یر نه‌بێت ئێستا كه‌مێك شه‌قامه‌كان چۆڵه، به‌ڵام 200 هه‌زار كه‌س خۆی چه‌كدار كردووه و چاوه‌ڕێی هاتنی سوپای روسیایه".