200 ملیار دینارەکەی به‌غدا گەیشت

ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كرێت
به‌غدا 200 ملیار دیناره‌كه‌ی نارد
به‌غدا 200 ملیار دیناره‌كه‌ی نارد

K24 - هه‌ولێر:

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا رایگه‌یاند، 200 ملیار دیناره‌كه‌ی حكومه‌تی فیدراڵ گه‌یشتووه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان.

فارس عیسا بۆ‌ كوردستان24 گوتی: بەپێی رێککەوتنی نێوان ھەرێم-بەغدا 200 ملیار دیناره‌كه‌ی حكومه‌تی فیدراڵی ناردراوه‌ و گه‌یشتووه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و 200 ملیار دیناره‌، به‌پێی رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌، ئه‌و بڕه‌ی ناردراوه‌، هی مانگی شوباته‌.

جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تای مانگی نیسانه‌وه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئادار ده‌كرێت.

ناردنی 200 ملیار دینارەکە کە بەپێی رێککەوتنی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری لەسەردراوە، رۆژی 15ی ئەم مانگە ناردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی ھەرێم لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا پەسەندکرا.