پارێزگاری هه‌ولێر: پرسی جووتیاران و دابه‌شكردنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه دوو پڕۆسه‌ی ئاڵۆزن
K24- هه‌ولێر:
پارێزگاری هه‌ولێر و بریكاری وه‌زیری بازرگانی عێراق، كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نووسیان له‌باره‌ی كێشه و گرفته‌كانی جووتیاران و به‌شه خۆراكی مانگانه ئه‌نجامدا.
بریكاری وه‌زیری بازرگانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، "له‌باره‌ی كۆمه‌ڵێك پرسی تایبه‌ت به كاروباری جووتیاران و به‌شه‌خۆراكی مانگانه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانمانكرد".
بریكاری وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق رایگه‌یاند، "داواكارین بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه، شاندی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، هه‌ردوو بریكارانی وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان و فیدڕاڵ ئه‌مڕۆ له‌هه‌ولێر له‌باره‌ی بابه‌تی جووتیاران و به‌شه‌خۆراكی مانگانه كۆبوونه‌وه.
پارێزگاری هه‌ولێر راشیگه‌یاند، پرسی "جووتیاران و دابه‌شكردنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه" دوو پڕۆسه‌ی ئاڵۆزن، به‌هیواین له داهاتوودا ته‌واوی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین.