وێڵ سمیس داوای لێبوردن لە پێشکەشکارەکەی ئۆسکار دەکات
K24 - هەولێر:
وێڵ سمیس، ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی هۆڵیوود، كه شه‌وی 27\28ـی ئادار وه‌ك باشترین ئه‌كته‌ری پیاو خه‌ڵاتی ئۆسكاری 2022ی وه‌رگرت، له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمه‌كه، زللـه‌یه‌كی له بناگوێی كریس رۆك دا، كه ئه‌كته‌ری كۆمێدییه و پێشكه‌شكاری رێوڕه‌سمه‌كه بوو.
وێڵ سمیس لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستاگرام، داوای لێبوردنی لە کریس رۆک کرد و گوتی "توندوتیژی لە هەموو فۆڕمەکانیدا ژەهراوی و وێرانکەرە، هەڵسوکەتی من لە شەوی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار قبوڵکراو نییە و هیچ پۆزشێکی نییە. گاڵتەکردن بە من بەشێکە لە کارەکەم، بەڵام نەمتوانی لە ئاست گاڵتەکردن بە نەخۆشی جادا ئارامبگرم، هەست و سۆزم بەسەر کاردانەوەکەمدا زاڵ بوو."
ویڵ سمیس گوتیشی: "من دەمەوێت بە ئاشکرا داوای لێبوردن لە تۆ بکەم، کریس. هەڵەبووم و سنوورم تێپەڕاند. شەرمەزارم و کردەوەکانم دەرخەری ئەو کەسایەتیە نین کە دەمەوێت نیشانی بدەم. هیچ شوێنێک نییە بۆ توندوتیژی لە دنیای خۆشەویستی و میهرەبانیدا."
لە کۆتایی نووسینەکەیدا وێڵ سمیس دەڵێت "دەمەوێت داوای لێبوردن لە ئەکادیمیا و بەرهەمهێنەرانی نمایشەکە و هەموو ئامادەبوان و هەموو بینەرانی جیهان بکەم، من زۆر پەشیمانم لەو هەڵسوکەوتەی نواندم کە بووە پەڵەیەک بەو گەشتە جوانەی هەمووان بەشداریمان تێدا کردووە."
View this post on Instagram
كاردانه‌وه‌ی وێڵس سمیس، دوای ئه‌وه هات، كریس رۆك گاڵته‌ی به جادا بینیكت سمیسی هاوسه‌ری ویڵ سمیس كرد، كه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی تایبه‌ته‌وه قژی رووتاوه‌ته‌وه.
View this post on Instagram
كریس رۆك گوتی: قژی هاوسه‌ره‌كه‌ت وه‌ك ئه‌كته‌ری فیلمی جی ئای جۆیه.
ناوه‌ڕۆكی فیلمه‌كه‌ش باس له كچێك ده‌كات كه له پێناو ئه‌نجامدانی سه‌ربازی، قژی خۆی ده‌تاشێت.
دواتر وێڵ سمیس، به تووڕه‌ییه‌وه به پێشكه‌شكاره‌كه‌ی گوت: جارێكی دیكه ناوی خێزانه‌كه‌م نه‌هێنی.
H.H