په‌روه‌رده‌ی عێراق: رێنمایی و خۆپارێزییه‌كانی تایبه‌ت به كۆرۆنا به‌یه‌كجاری هه‌ڵده‌گیرێن

K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاشكرای ده‌كات، خه‌ریكین له داهاتوودا ته‌واوی كۆت و خۆپارێزییه‌كانی تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا و گۆڕاوی ئۆمیكرۆن به یه‌كجاره‌كی هه‌ڵبگرین.
ریاز حه‌له‌فی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، ئاماده‌كاری له‌باره‌ی هه‌ڵگرتنی خۆپارێزییه‌كان به گشتی و له قوتابخانه‌كان به‌تایبه‌تی ده‌كرێت، ره‌نگه له داهاتوودا بڕیاری پێویست له‌وباره‌یه‌وه بدرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی عێراق راشیگه‌یاند، رێژه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا له عێراق و ته‌واوی جیهان دابه‌زیووه، هیچ ئاماژه‌یه‌كیش بۆ ده‌ركه‌وتنی گۆڕاوی دیكه به‌دی ناكرێت.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره گوتی: "له 5ـی ئادار / مارسی 2022، رێژه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا له دابه‌زیندایه".
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا له سبه‌ی هه‌ینی (1ـی نیسان / ئه‌پرێلی 2022 مه‌رجی پشكنینی كۆرۆنا بۆ گه‌شتیارانی (هاتوو و رۆیشتوو) لاببرێت بۆ ئه‌وانه‌ی هه‌ڵگری كارتی ڤاكسینن .