پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی بابلی-ئاشووری( ئەکیتۆ)
K24 – ههولێر:
مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، به بۆنهی هاتنی جهژنی سهری ساڵی نوێی بابلی ئاشوورییهوه پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراسته كرد.
دهقی پهیامهكه
بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێی بابلی -ئاشووری (ئەکیتۆ) پیرۆزباییەکی گەرم لە خوشک و برایانی کلدانی ، ئاشووری و سریانی لە کوردستان و عیراق و جیهان دەکەم. ئومێدەوارم ساڵی شادی و خۆشی و ئارامی بێت بۆ کوردستانییان و جیهان بەگشتی.
لەم بۆنەیەدا جارێکی دیکە جەخت لە گرنگیی برەودان و بەهێزترکردنی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی سەرجەم پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە .
جەژنی ئەکیتۆ پیرۆز بێت و هیوادارم هەموو ساڵێک بە خۆشی ئەم یادانە بکەینەوە.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان