له زاخۆ ژنێكی 30 ساڵیی به ده‌ستی ئامۆزایه‌كی كوژرا
K24 – هه‌ولێر:
پۆلیسی زاخۆ رایگه‌یاند، ئێواره‌ی رۆژی (31ی ئازار/ مارسی 2022)، ژنێكی ته‌مه‌ن 30 ساڵ له كۆمه‌ڵگه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل به ده‌ستی ئامۆزای و به چه‌كی كڵاشینكۆف كوژرا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا پۆلیسی زاخۆ روونیكرده‌وه، ژنه‌كه ناوی (چ. ص. ش)ـه و له لایه‌ن ئامۆزایه‌كییه‌وه به ناوی (ن. ئ. ش) به چه‌ند فیشه‌كێكی كڵاشینكۆف كوژراوه.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، هۆكاری تاوانه‌كه بۆ كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، بكوژه‌كه تا ئێستا خۆی راده‌ست نه‌كردووه و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار رایكردووه.
به گوێره‌ی حوكمه‌كانی مادده‌ی (406) له یاسای سزادانی عێراقی ژماره (111)ی ساڵی 1969، دادوه‌ر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ بكوژه‌كه ده‌ركردووه.