به‌منزیكانه گوته‌بێژی كۆشكی سپی ده‌ست له پۆسته‌كه‌ی هه‌ڵده‌گرێت
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "ئێكسیۆس" كه له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بڵاویكردووه‌ته‌وه، جین ساكی، گوته‌بێژی كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ تۆڕی میدیایی "ئێم ئێس ئێن بی سی" دانوستان ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی دوای جێهێشتنی پۆسته‌كه‌ی له كۆشكی سپی له مانگی داهاتوو، په‌یوه‌ندییان پێوه بكات.
وه‌ك ئه‌و پێگه ئه‌لیكترۆنییه ئاماژه‌ی پێداوه، دوو سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ی ئاگادار ئاشكرایانكردووه، ساكی له‌باره‌ی ده‌ستله‌كارهه‌ڵگرتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ نووسینگه‌ی راوێژكاری كۆشكی سپی ده‌ستی به راوێژ كردووه و ئه‌و دوو سه‌رچاوه‌یه روونیانكردووه‌ته‌وه، له‌ڕووی ئه‌خلاقی و یاساییه‌وه، ساكی زۆر به وریایی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ پلانه‌كه‌ی بۆ ده‌ستله‌كارهه‌ڵگرتن له پۆسته‌كه‌ی كردووه.
ئه‌و پێگه‌یه رایگه‌یاند، تا ئێستا ساكی هیچ گرێبه‌ستێكی فه‌رمیی له‌گه‌ڵ ئه‌و تۆڕه میدیاییه واژوو نه‌كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بنه‌ما ئه‌خلاقییه‌كانی حكومه‌ت چه‌ند مه‌رجێكی بۆ ئه‌گه‌ره‌كانی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت و په‌یوه‌ندیكردن به كه‌رتی تایبه‌ته‌وه داناوه له‌كاتی به‌رده‌وامبوونیان له ئه‌ركه حكومییه‌كه‌یان.
ئه‌و دوو سه‌رچاوه‌یان گوتوویانه: ساكی پلانه‌كه‌ی بۆ جێهێشتنی پۆسته‌كه‌ی و په‌یوه‌ندیكردن به‌و تۆڕه میدیاییه‌ی به گه‌وره به‌رپرسانی كۆشكی سپیی راگه‌یاندووه.
پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كه له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆشكی سپی بڵاویكرده‌وه، "تا ئێستا ساكی به فه‌رمی نیازه‌كه‌ی بۆ ده‌ستله‌كارهه‌ڵگرتنی له پۆسته‌كه‌ی به تیمی رۆژنامه‌وانیی كۆشكی سپی رانه‌گه‌یاندووه".
روونیشیكرده‌وه، تۆڕی میدیایی "ئێم ئێس ئێن بی سی" ئێستا له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كه‌ی ساكی له په‌یوه‌ندیدایه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه دڵنیا ببێته كه گفتوگۆكانیان هیچ بنه‌مایه‌كی حكومی پێشێل ناكات و دووپاتیشیكرده‌وه، "رێككه‌وتن له نێوان هه‌ردوو لا له یه‌كلابوونه‌وه نزیك بووه‌ته‌وه".
مانگی رابردووش سه‌كۆی ئه‌لیكترۆنی "Puck" رایگه‌یاند، گوته‌بێژی كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ تۆڕی "سی ئێن ئێن"ی هه‌واڵی جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه ده‌یه‌وێت كاری له‌گه‌ڵدا بكات.
پێشبینی ده‌كرێت، له‌كاتی ده‌ستپێكردنی كاره‌كه‌ی له تۆێ میدیایی "ئێم ئێس ئێن بی سی"، ساكی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌سه‌ر سه‌كۆی "بیكۆك"ی سه‌ر به‌و تۆڕه پێشكه‌ش بكات.
زۆربه‌ی جار گوته‌بێژه فه‌رمییه‌كانی كۆشكی سپی ده‌بنه ئامانجی تۆڕه میدیاییه‌كان، دوایینیشیان كایلی ماكنانی، گوته‌بێژی پێشووی كۆشكی سپی بوو، كه له مارسی ساڵی رابردوو له دوا وێستگه‌یدا له كه‌ناڵی فۆكس نیوز ده‌ستی به‌كار كرد.
به‌ر له‌وه‌ش، شۆن سبایسه‌ر، گوته‌بێژی پێشووتری كۆشكی سپی گرێبه‌ستێكی بۆ پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی ته‌له‌ڤزیۆنیی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "نیوز ماكس" واژوو كرد.
جین ساكی، كه ته‌مه‌نی 42 ساڵه و پێشتر چه‌ندین پۆستی باڵای به‌ڕێوه‌بردووه، له‌وانه‌ش: به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان له كۆشكی سپی له سه‌رده‌می ئیداره‌ی باراك ئۆبامای سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا.
H.B