لاڤرۆڤ: زانیارییەکانی بوچا بۆ شکست پێهێنانی دانووستاندنەکانە

"مۆسکۆ ئامادەیە لە دانووستاندن لەگەڵ کیێڤ بەردەوام بێت"
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا

K24 - هەولێر

رووسیا بڵاوکردنەوەی بەڵگە تاوانەکانی بوچا بە پاساوی شکست پێهێنانی دانووستانەکان دەزانێت.

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست لەسەر شاری بوچای ئۆکرانیا بە مەبەستە و هۆکارێکە بۆ شکست پێهێنانی دانووستاندنەکان، بەڵام مۆسکۆ ئامادەیە لە دانووستاندن لەگەڵ کیێڤ بەردەوام بێت.

لاڤرۆڤ دەڵێ، ئەمە هۆکارێکە بۆ دۆزینەوەی پاساو بۆ کۆتاییهێنان بە رەوتی دانووستانەکان، هەرچەندە لایەنی ئۆکرانی لە دانووستانەکانی ئیستانبوڵ لە 29ی ئازار، بۆ یەکەمجار بەرچاو روونیی رێککەوتننامەی پێشکەش کرد، بەڵام تاوەکوو ئێستا ئاسۆیەکی لێ بەدینەهاتووە.

بە گوتەی لاڤرۆڤ، ئۆکرانیا بە نووسراو ئامادەیی دەربڕیوە، بۆ راگەیاندنی بێلایەن بوون و مانەوەی لە دەرەوەی هاوپەیمانەکان، جیا لەمەش ئامادەیی دەربڕیوە دەستبەرداری چەکی بیانی و ئەنجامدانی مانۆری هاوبەشی سەربازیی لەگەڵ هێزە بیانییەکان بێت لە وڵاتەکەیدا.