گومانلێکراوی ھێرشەکەی مێترۆی بروکڵین دهستگیركرا
K24 - هەولێر:
سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک، ئێریک ئادەمز دەستگیرکردنی فرانک جەمیز-ی 62 ساڵانی راگهیاند کە بههۆی هێرشهكهی بۆ سهر مێترۆی بروکڵین بووە ھۆکاری برینداربوونی 23 کەس.
ئێریک ئادەمز لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا دەستگیرکردنی فرانک جەیمز، گومانلێکراوی ھێرشە چەکدارییەکەی مێترۆی بروکڵینی راگەیاند و گوتی: "ھاوڕێ نیویۆرکییەکانم. ئەومان دەستگیرکرد".
لە میانی گوتەکەیدا، ئادەمز سوپاسی سەرجەم ئەو ھاووڵاتییانەی کرد کە تهنانهت بهر له تێپهڕینی تەنھا 30 کاتژمێر بەسەر ھێرشەکەدا ئاگاداریان کردوونەتەوە و ھاوکار بوون لە دەستگیرکردنی گومانلێکراوەکەدا.
ئەوە راگەیەندرا کە فرانک جەیمز لە گەڕەکی ئیست ڤیڵج لە مانھاتن لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.
لەلایەکی دیکەوە، بەرپرسە ئەمریکییەکان لە لێدوانیاندا بۆ میدیاکانی وڵاتەکە ئاماژەیان بەوە کردووە، جەیمس "تۆمەتی تیرۆری فیدراڵی" دەدرێتە پاڵ.
AA