34 ساڵ بەسەر تاوانی ئەنفال تێدەپەڕێت
K24 – هەولێر
ئەمڕۆ 34 ساڵ بەسەر تاوانی ئەنفال تێدەپەڕێت، ئەنفال بە یەکێک لە تاوانە گەورەکان دژی مرۆڤایەتی هەژمار دەکرێت، کە لەلایەن رژێمی لەناوچووی بەعس دژ بە گەلی کورد ئەنجامدرا.
رژێمی بەعس شاڵاوی ئەنفالی دژی گەلی کورد، بە چەند قۆناغێک جێبەجێکرد، لەلایەن عەلی حەسەن مەجید سەرپەرشتی دەکرا، 182 هەزار کەس شەهید و بێسەروشوێن کران.
لە ساڵیادی تاوانی ئەنفال ئەمڕۆ لەسەر مۆنۆمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ رێوڕەسمێک بەڕێوەدەچێت.
لەلایەکی دیکە ژمارەیەک لە کەسوکاری ئەنفالکراوان و رزگاربووانی تاوانی ئەنفال چوونەتە گرتووخانەی نوگرەسەلمان، لەوێ یادی ئەو تاوانە دەکەنەوە.
نوگرەسەلمان، یەکێک بوو لەو زیندانانەی رژێمی بەعس خەڵکی ئەنفالکراوی کوردی دەگواستەوە ئەوێ، یەکێکە لە زیندانە بەناوبانگەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەکەوێتە سنووری پارێزگای سەماوە لە خوارووی عێراق نزیک لە سنووری وڵاتی سعوویە، کە ناوچەیەکی ناوچەیەکی بیابانییە.
له گوندى سماق له گهرمیان، 107 كهس لە دانیشتوانهكهى بهر شاڵاوى ئهنفال كهوتوون، بهشێك لە هاووڵاتییان هێشتا بێئاگان لهوهى ئازیزانیان زینده بهچاڵكراون، یەكێك لەو كەسانەی كه تهواوى ئهندامانى خێزانهكهى لە لایەن رژێمی بەعس ئەنفالكراون، خۆیشی رزگاربووی ئەنفالە ئێستا رۆژه تاڵهكانى لهنێو گوندهكه بهسهر دهبات، بێئهوهى بتوانێت دهرده دڵى خۆی بۆ ئازیزانى بكاتهوه.
ئهمین رۆستهم، یەکێکە لە رزگاربووانی ئەنفال، چیرۆکی ئەنفال دەگێڕێتەوە و دەڵێ: "لە هەموو خێزان و کەسوکارم تەنیا خۆم رزگاربووم، هاوسەر و سێ کوڕ و دوو کچ، دوو خوشکەکەم هەموویان ئەنفالکران".