رۆناڵدۆ بەهۆی هاتریکەکەی زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلار پاداشت کرا

گۆڵکاری ئەم وەرزەی مان یونایتد 1.31  ملیۆن دۆلاری پێدەدرێت
كریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانی پورتوگالی یانه‌ی مان یونایتد
كریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانی پورتوگالی یانه‌ی مان یونایتد

کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی مانچێستەر یونایتد، بە تۆمار کردنی سێ گۆڵەکەی بەرامبەر نۆرویچ سیتی، زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلاری وەکو پاداشت وەرگرت و چاوەڕێش دەکرێت تاوەکو کۆتایی وەرزی پاداشتێکی زیاتریش وەرگرێت.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، دوای ئەوەی توانی سەرکردایەتی بردنەوە قورسەکەی یانەکەی بەرامبەر نۆرویچ سیتی لە گەڕی 32ی پرێمەرلیگ بکات و بە تەنها سێ گۆڵی یانەکەی بکات، یەک ملیۆن و سەد و دە هەزار دۆلاری وەکو پاداشت لە یەک شەودا وەرگرت.

کریس لە گرێبەستەکەیدا چەندین خاڵی پاداشتی هەیە، یەکێک لە پاداشتەکانی ئەوەیە، لەمەودوایە بەرامبەر هەر گۆڵێکی لە پرێمەرلیگ 130 هەزار دۆلار وەکو پاداشت وەردەگرێت.

رۆژنامەی سەنی بەریتانی ئاشکرای کردووە، دۆن پاش ئەوەی ژمارەی گۆڵەکانی لەم وەرزە گەیاندە 21 گۆڵ لەگەڵ یانەکەی، مەرجی پاداشتەکانی دەستی پێکرد و لەومەودوا بەرامبەر هەر گۆڵێکی پاداشت دەکرێت.

یاریزانە پۆرتوگاڵیەکە بەرامبەر ئەو 20 گۆڵەی لەم وەرزە بۆ یانەکەی کردووە، 980 هەزار دۆلار وەکو پاداشت وەرگرت، هەروەها بەرامبەر هاتریکەکەی لەگەڵ نۆرویچ سیتی تۆماری کرد، 130 هەزار دۆلاری دیکەی وەکو پاداشت وەرگرت و بە تێکرایی ئەو یاریزانە لە یەک شە و و دوای تۆمار کردنی سێ گۆڵ، زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلاری وەکو پاداشت وەرگرتووە.

هەر لە گرێبەستەکەی رۆناڵدۆ هاتووە، لەمەودوا لەو یارییانەی کە لە پرێمەرلیگ ماون بەرامبەر تۆمار کردنی هەر گۆڵێک 130 هەزار دۆلار وەکو پاداشتی پێدەدرێت، ئەمە بێجگە لەو مووچە و گرێبەستەکەی کە وەریگرتووە.

لەلایەکی دیکەوە یانەی مانچێستەر یونایتد بریاریداوە ئەم وەرزە گۆڵکاری یانەکەی بە 1.310.000 دۆلار خەڵات بکات، چاوەڕێ دەکرێت ئەم بڕە پارەیەش هەر بۆ رۆناڵدۆ بێت، چونکە ئەو یاریزانە بە تۆمار کردنی 15 گۆڵ لە پرێمەرلیگ، گۆڵکاری یانەکەیەتی و 12 گۆڵ زیاتر لە نزیکترین رکابەری تۆمار کردووە.

ئاهه‌نگی یاریزانانی مان یونایتد دوای تۆماركردنی هاتریكه‌كه‌ی كریستیانۆ له‌ دژی نۆریچ سیتی
ئاهه‌نگی یاریزانانی مان یونایتد دوای تۆماركردنی هاتریكه‌كه‌ی كریستیانۆ له‌ دژی نۆریچ سیتی